Accessibility links

عێراق داوا لە تورکیا دەکات داوای لێبوردن بکات لە هێرشکردنە سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی


حکومەتی عێراق ڕۆژی شەممە داوای لە تورکیا کرد داوای لێبوردن بکات لەبەرامبەر ئەوەی بە وتەی خۆی هێرشێکە بۆ سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی لە باکوری عێراق و ڕایگەیاند دەبێت ئەنقەرە شەڕی دژی خاکی عێراق ڕابگرێت.

سەرۆکایەتی کۆماری عێراق لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی بەوەکردووە، تورکیا هیچ پاساوێکی یاسایی نییە بۆ درێژەدان بەو شتەی بە وتەی خۆیان "ترساندنی هاوڵاتیانی مەدەنی بە بیانووی ئەوەی هێزەکانی دوژمنکاری لەگەڵیدا لەخاکی عێراقن ".

ئاماژە بەوەشکراوە، "لەو بارەیەوە داوا لە حکومەتی تورکیا دەکەین بەرپرسیارێتی هەڵبگرێت و داوای لێبوردنێکی فەرمی پێشکەش بکات".
لاوک غەفوری، بەرپرسی کاروباری ڕاگەیاندنی دەرەوە بۆ حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ڕۆژی هەینی هێرشێکی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لە دەوروبەری فڕۆکەخانەی سلێمانیڕوویدا، بەڵام هیچ زیانێکی نەبووە و نە دواکەوتن و ڕاگرتنی گەشتەکانیش هەبووە.

به ڕپرسێکی وەزارەتی به ڕگری تورکیا به ڕۆیتەرزی ڕاگەیاند، ڕۆژی هەینی هیچ ئۆپەڕاسیۆنێکی هێزه چه کداره کانی تورکیا لەو ناوچەیە ڕووی نه داوه .

سەرچاوەیەکی ئاگادار و نزیک لە سەرکردایەتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان، ئەو حزبەی کە ناوچەی سلێمانی کۆنترۆڵ دەکات، لەگەڵ دوو بەرپرسی ئەمنی کورد ڕایانگەیاند، مەزلوم عەبدی، سەرۆکی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) کە لەلایەن ئەمەریکاوە پاڵپشتی دەکرێت و سێ کارمەندی سەربازی ئەمەریکا لە کاتی هێرشەکەدا لە نزیک فڕۆکەخانەکە بوون.
ئەو سێ سەرچاوەیە کە نەیانویستووە ناویان ئاشکرا بکرێت، ڕایانگەیاندووە، لە ڕووداوەکەدا هیچ کەسێک بریندار نەبووە و نە کوژراوە.

بەرپرسێکی ئەمەریکی پشتڕاستی کردەوە کە هێرشکردنەکە ڕوویداوە لەو کاتەی کاروانێک لە ناوچەکەدا بوون کە کارمەندانی سەربازی ئەمەریکا تێیدا بوون، بەڵام هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.

مەزلوم عەبدی ڕۆژی شەممە هێرشەکەی شەرمەزار کرد بەڵام باسی لەوە نەکرد کە کراوەتە ئامانج. ڕۆژی هەینی، هێزەکانی هێزەکانی سوریای دیموکرات ڕەتیکردەوە عەبدی لە هێرشەکەدا کرابێتە ئامانج.

لە کاتێکدا تورکیا هێزەکانی سەرکردایەتی کورد لە سوریا وەک تیرۆریست و هەڕەشەیەکی ئاسایشی نەتەوەیی دەڕوانێت، ئەمەریکا وەک هاوپەیمانێک تەماشای هێزەکانی سوریا دەکات کە هاوکار بووە لە ڕاوەدوونانی دەوڵەتی ئیسلامی لە ناوچە بەرفراوانەکانی سوریاوە.

تورکیا چەندین ئۆپەراسیۆنی سەربازی ئەنجامداوە لەوانە هێرشی ئاسمانی لە ماوەی دەیان ساڵدا لە باکوری عێراق و باکوری سوریا دژی میلیشیاکانی یەپەگە کوردەکانی سوریا و دەوڵەتی ئیسلامی و پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە).
ئیدیعای هێرشکردنە سەر چەند ڕۆژێک دوای ئەوە هات کە تورکیا ئاسمانی خۆی بەڕووی ئەو فڕۆکانەدا داخست کە بەرەو سلێمانی دێن و دەگەڕێنەوە، بەهۆی ئەوەی بە وتەی خۆی چڕکردنەوەی چالاکییەکانی چەکدارانی پەکەکەیە لە شارەکەدا.

پەکەکە لە ساڵی 1984ەوە سەرکردایەتی یاخیبوونێک لە دژی دەوڵەتی تورکیا دەکات، و لەلایەن تورکیا و ئەمەریکا و یەکێتیی ئەورووپاوە بە ڕێکخراوێکی تیرۆریستی دادەنرێت.

سەرچاوە / ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG