هێزەکانی ئۆکرانیا و ڕووسیا لە بەخموت شەڕیکی سەخت دەکەن، لەو شارە وێرانبووەی ڕۆژهەڵاتی کیێڤ کە بووەتە هێمای بەرخودانی کیێڤ، لە هەمان کاتدا حەوت هاوڵاتی مەدەنی بەهۆی بۆردومانی تۆپخانەکانی ئۆکرانیا لە ناوچەکانی ژێر کۆنترۆڵی ڕووسیا کوژراون.
سەرۆکی میلیشیای تایبەتی ڤاگنەری ڕووسیا ڕایگەیاند، هێزەکانی ئۆکرانیا واز لە بەخموت ناهێنن بەڵام ئەگەر واش بکەن، ئەوا پێویستی بە پاڵپشتی زیاتر دەبێت لەلایەن سوپای ئاسایی ڕووسیا پێش ئەوەی هەوڵی پێشڕەوی زیاتر بدات.
پاڤلۆ نارۆژینی، شرۆڤەکاری سەربازی ئۆکراینی دەڵێت: "بەخموت ئەرکی سەرەکی ئەنجام دەدات کە زۆرترین زیان بە ڕووسیا بگەیەنێت و لە هەمووی گرنگتر خۆی ئامادە دەکات بۆ هێرشی بەرپەچدانەوە و دژبەر کە لە کۆتایی مانگی چوار و لەمانگی پێنجدا ئەنجام دەدرێت".
هەروەها شەڕ بەردەوامە لە باشووری ئۆکرانیا و زیاتر لە دەوروبەری ئەڤدیڤکا، شارۆچکەیەک لە نزیک پایتەختی ناوچەیی دۆنێتسک کە لە ژێر دەستی ڕووسیادایە.
ئاژانسەکانی هەواڵی ڕووسیا بڵاویانکردەوە، دەسەڵاتدارانی ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی ڕووسیا لە ڕۆژهەڵاتی ئۆکرانیا ڕایانگەیاندووە، لە دوو هێرشی جیاوازی تۆپخانەی ئۆکرانیادا بە گشتی حەوت هاوڵاتی مەدەنی کوژراون.
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز