Accessibility links

ژەهراویکردنی خوێندکاران لە هەفتەی یەکەمی خوێندنی ساڵی نوێدا لە ئێران دەستیپێکردەوە


دوای پشووی خویندنگەکان و دەستپێکردنەووەی خوێندن لە حەوت ڕۆژی یەکەمی خوێندنی ساڵی نوێی ئێراندا لە سەرانسەری وڵاتەدا دووبارە ژەهراویکردنی منداڵانی قوتابخانەکان دەستیپێکردۆتەوە، ئەمەش وایکردووە زۆرێک لە خەڵکی ئێران توڕە و ناڕازی دەببڕن لەو بارودۆخەدا، بەڵام نەیانتوانیوە ئەوە بزانن کە بەرپرسیاران لە پشت ژەهراویکردنەکە کێن و بۆچی ئەم کارە دەکەن.

لە دوایین ژەهراویبوونەکاندا کە زیاتر کاریگەری لەسەر قوتابخانەکانی کچانی ئێران هەبووە، بەشی فارسی دەنگی ئەمەریکا ڕۆژی سێشەممە ڕاپۆرتە باوەڕپێکراوەکانی سەبارەت بە ڕووداوەکانی 14 شاری ئێرانی دەستکەوتووە. ئەو ڕاپۆرتانە، کە دەنگی ئەمەریکا ناتوانێت بە شێوەیەکی سەربەخۆ پشتڕاستیان بکاتەوە، چونکە ڕاپۆرت و ڕووماڵکردنی زۆرێک لە ڕووداوەکانی ئەو وڵاتە قەدەغەیە، ڕاپۆرتەکان لە شارەکانی ئامۆڵ، بۆروجێرد، گەناڤا، ئەسفەهان، کامێران، کەرەج، کرماشان، مەشهەد، ئۆشناڤییە، شاهین شەهر، تەورێز، تاران، ورمێ و زەنجانەوە هاتوون .

ڕۆژی سێشەممە حەوتەمین ڕۆژی خوێندنی لەسەریەک بوو کە ڕووداوی ژەهراوی بوون لە ناوچە جیاجیاکانی ئێران تۆمار کراوە.

تیمی پرۆژەی (هەڕەشە ئاڵنگارییە گرنگەکانی پەیمانگای ئینتەرپڕایزی ئەمەریکی) کە بنکەکەی لە واشنتۆنە و چەند مانگێکە چاودێری ڕاپۆرتەکانی ئێران دەکەن سەبارەت بە ژەهراویبوونی قوتابخانەکان، ڕایگەیاندووە، لە 3ی مانگی 4 دا یەک حاڵەتیان تۆمارکردووە، کە یەکەم ڕۆژی خوێندنە دوای داخستنی دامەزراوە پەروەردەییەکان لە 20ی مانگی 3 دا تا 2ی مانگی 4 واتە هەر لەسەرەتای جەژنی نەورۆزەوە تا کۆتایی پشووی نەوڕۆز.

تیمەکەی پرۆژەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، لە 4ی مانگی 4 دا چوار حاڵەتی دیکە، لە 5ی مانگی 4 دا 10 حاڵەت و لە 8 ی مانگدا تا 10ی مانگی 4 نزیکەی 22 حاڵەت و لە 11ی مانگی 4 دا حەوت حاڵەتی دیکە تۆمارکردووە، لە 6 و 7ی مانگی 4 بۆ کۆتایی هەفتە واتە پێنجشەممە-هەینی قوتابخانەکان داخراون.

وەزارەتی ناوخۆی ئێران لە 11ی مانگی 3 دا ڕایگەیاند؛ دەسەڵاتداران زیاتر لە 100 کەسیان لە پەیوەندی لەگەڵ ڕووداوەکانی ژەهراویبووندا "ناسنامە و دەستگیرکردن و لێکۆڵینەوەیان" ئەنجامداوە. تۆمەتبارەکانی بە "پاڵنەری دوژمنکارانە" و هەوڵدان بۆ "دروستکردنی ترس و نانەوەی پشێوی لەنێو خەڵک و خوێندکاران، داخستنی قوتابخانەکان و دروستکردنی ڕەشبینی بەرامبەر بە دامەزراوە ئیسلامییەکەیئێران تۆمەتبار کردوون.

بەڵام حکوومەتی ئێران لەو کاتەوە تا ئێستاکە هیچ پێشکەوتنێکی لە لێکۆڵینەوەکانیدا ڕاپۆرت نەکردووە. ئاژانسی هەواڵی دەوڵەتی ئێرانی ئیسنا لە وتارێکدا رۆژی دووشەممەدا بڵاوی کردۆتەوە و لە زاری محەمەد حەسەن ئاسەفاری پەرلەمانتاری ئێرانەوە ڕایگەیاندووە، هێشتا ناوەندە ئەمنییەکان نەیانتوانیوە ئاماژە سەرەکییەکانی ژەهراویبوونەکان ئاشکرا بکەن.

هەروەها لە زاری ئاسەفاری، کە ئەندامی لیژنەی دۆزینەوەی ڕاستییەکانی پەرلەمانییە و لێکۆڵینەوە لە هۆکارەکانی ژەهراویبوونەکان دەکات، ڕایگەیاندووە پێویستە دەزگا ئەمنییەکان هەوڵی زیاتر بدەن بۆ دیاریکردنی هۆکارەکانی ڕووداوەکان نەک وەک حاڵەتێکی فێڵبازانە خوێندکاران لە خوێندن و خوێندنگەکان دووربخەنەوە.

سەرچاوە/ دەنگی ئەمەریکا

XS
SM
MD
LG