Accessibility links

میسر دەڵێت پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ئێران بەندە بە پێشهاتەکانی پەیوەندی نێوان تاران و ڕیازەوە


وەزیری دەرەوەی میسر دەڵێت ئه و پێشهاتانەی که له پەیوەندییەکانی تاران و ڕیازدا ڕوویان داوه "زۆر گرنگن" و فراوانبوونی په یوه ندییه کانی قاهیرەش لەگەڵ ئێران بەندە بەو پێشهاتانەوە.

سامح شوکری کە سەفەری تورکیای کردووە، ڕۆژی هەینی 14ی ئەم مانگە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند قاهیرە هەڵسەنگاندن بۆ پێشهاتەکانی ئەم دواییەی پەیوەندییەکانی نێوان ڕیاز و تاران دەکات. ناوبراو گوتی کۆبوونەوەی داهاتووی وڵاتانی عەرەبی لە شاری جددەی پایتەختی سعوودیە دەرفەتێکی باشە بۆ هەڵسەنگاندنی باشیەکانی ئەو پەیوەندییە.

وەزیری دەرەوەی میسر ئاماژەی بەوەشکرد کە وڵاتەکەی پێشهاتەکانی ئەم دواییەی نێوان ئێران و سعوودیە هەڵدەسەنگێنێت و لە چوارچێوەی ئەو هەڵسەنگاندنەدا هەنگاو دەنێت.

میسر هاوپەیمانێکی نزیکی سعوودیە و لە لایەکی دیکەوە ئێران و میسر لە ساڵی 1979ەوە پەیوەندی دیپلۆماسییان نەبووە و جگە لە جیاوازی بیروڕا لەسەر پرسە ناوچەییەکان، میسر چەندین جار ئێرانی بەوە تۆمەتبار کردووە کە هەوڵی بەرەوپێشبردنی شیعیەت دەدات لەو وڵاتەدا.

پێشتر میر مەسعوود حوسێنیان، بەڕێوەبەری گشتیی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکوری ئەفریقا لە وەزارەتی دەرەوەی ئێران، لە مانگی 10ی ساڵی 2021دا ڕایگەیاندبوو کە هەوڵدەدەن پەیوەندییەکانیان لەگەڵ میسر باشتر بکەن وگوتبووی چارەسەرکردنی کێشەکانی ئێران و سعوودیە دەتوانن کاریگەریان لەسەر ئەو پرسە هەبێت."

ساڵی ڕابردووش وەزیری دەرەوەی عێراق ڕایگەیاند دانوستانەکانی نێوان ئێران و ئوردن و هەروەها ئێران و میسر بە نێوەندگیری حکومەتی عێراق لە بەغدا دەستیپێکردووە.

پێشتر عێراق میوانداری چەند خولێکی دانوستانی نێوان ئێران و بەرپرسانی سعوودیەی کردبوو، بەڵام دواجار مانگی ڕابردوو هەردوو وڵات بە ناوبژیوانی چین گەیشتنە ڕێککەوتن بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان.

سەرچاوە/ ڕادیۆ فەردا

XS
SM
MD
LG