Accessibility links

وەزیری دەرەوەی سوریا سەردانی جەزائیر دەکات


فەیسەڵ مەقداد وەزیری دەرەوەی سوریا لە میانی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی لە دیمەشق قسە دەکات
فەیسەڵ مەقداد وەزیری دەرەوەی سوریا لە میانی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی لە دیمەشق قسە دەکات


ڕادیۆی دەوڵەتی جەزائیر بڵاویکردەوە، فەیسەڵ مەقداد وەزیری دەرەوەی سوریا ئەمڕۆ شەممە دەگاتە جەزائیر، سەردانەکەش کرانەوەی دیمەشق بەڕووی جیهانی عەرەبیدا بەهێزتر دەکات دوای ئەوەی زیاتر لە دە ساڵە گۆشەگیر بوو.

ڕادیۆی دەوڵەتی جەزائیر ڕایگەیاند، ئەحمەد عەتاف وەزیری دەرەوەی جەزائیر پێشوازی لە وەزیری دەرەوەی سوریا دەکات.

پێشبینی دەکرێت سەرەتای هەفتەی داهاتوو مەقداد سەردانی تونسیش بکات.

سوریا و تونس ڕۆژی چوارشەممە ڕێککەوتن لەسەر کردنەوەی باڵیۆزخانەکانی خۆیان، ئەمەش دوای 11 ساڵ لە پچڕاندنی پەیوەندییەکانی تونس بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر بە سەرکوتکردنی کوشندە لەسەر خۆپیشاندەرانی دژبەری بەشار ئەسەد سەرۆکی سوریا.
هەنگاوە دیپلۆماسییە چڕەکانی ئەم دواییە زیاتر گۆشەگیریی سوریایان لە جیهانی عەرەبیدا چەسپاندوە کە لە شەڕی ناوخۆی دە ساڵەی خۆیەوە سەریهەڵدا، کە سەدان هەزار کەسی کوشت و ژمارەیەکی زۆر لە زلهێزە بیانییەکان کۆکردەوە و وڵاتەکەی دابەشکرد و ناوچەکەی فراوانتر ناسەقامگیری کرد.

سەرچاوەکان بە ئاژانسی ڕۆیتەرزیان ڕاگەیاندووە، سعودیە بەنیازە بەشار ئەسەد سەرۆکی سوریا بانگهێشتی لوتکەی کۆمکاری عەرەبی بکات کە بڕیارە لە 19ی ئایاردا ڕیاز میوانداری بکات، ئەمەش هەنگاوێکە کە ڕەنگدانەوەی گۆڕانکارییە لە ڕێبازی ناوچەکە بەرامبەر بە ململانێی سوریا.

ڕیاز ڕۆژی چوارشەممە لە سەردانێکی گرینگدا بانگهێشتی مەقدادی سوریای کرد بۆ دانوستان و هەردوو وڵات ڕێککەوتن لەسەر کردنەوەی باڵیۆزخانەکانی بەم نزیکانە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG