Accessibility links

مۆسکۆ زیاتر لە 20 دیپلۆماتکاری ئەڵمانی لە ڕووسیا دەرئەکات


وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا ڕۆژی شەممە، دەرکردنی "زیاتر لە 20 دیپلۆماتکاری ئەڵمانی وەک ڕێکارێکی تۆڵەسەندنەوە لە "دەرکردنی بەکۆمەڵ"ی کارمەندانی باڵیۆزخانەی ڕووسیا لە بەرلین ڕاگەیاند.

ماریا زاخارۆڤا بە تەلەفزیۆنی دەوڵەتی زڤێزدای ڕاگەیاندووە، مۆسکۆ بڕیاری دەرکردنی "زیاتر لە 20" دیپلۆماتکاری داوە، دوای ئەوەی وەزارەتەکەی "دەرکردنێکی دیکەی بەکۆمەڵی کارمەندانی نوێنەرایەتییە دیپلۆماسییەکانی ڕووسیا لە ئەڵمانیا"ی ئیدانە کرد.

پێشتر وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا بەرەبەیانی ڕۆژی شەممە ڕایگەیاند، ڕووسیا بە شێوەیەکی ماددی وەڵامی دەرکردنی بەکۆمەڵ لە دیپلۆماتکارەکانی لە بەرلین دەداتەوە.

وەزارەتەکە وتی "دەسەڵاتدارانی ئەڵمانیا بڕیاریان لەسەر دەرکردنی بەکۆمەڵێکی دیکەی کارمەندانی نوێنەرایەتییە دیپلۆماسییەکانی ڕووسیا لە ئەڵمانیا داوە. ئێمە بە توندی ئیدانەی ئەم کارانەی بەرلین دەکەین، کە بەردەوامە لە تێکدانی سەرپێچیکارانە تەواوی ڕیزبەندی پەیوەندییەکانی ڕووسیا و ئەڵمانیا".

وەزارەتەکە ژمارەی ئەو دیپلۆماتکارانەی دەرکراون لە ئەڵمانیا ئاشکرا نەکرد.

جێی باسە پەیوەندییەکانی نێوان مۆسکۆ و بەرلین کە پێشتر گەورەترین کڕیاری نەوت و غازی ڕووسیا بوو، لە دوای ئەوەی ڕووسیا لە شوباتی 2022 وە هێزی سەربازی ڕەوانەی ئۆکرانیا کرد و ڕۆژئاوا بە سزاکان وەڵامی دایەوە، تێکچووە.

وەزارەتەکە ئەوەشی خستووەتەڕوو، "وەک کاردانەوەیەک بەرامبەر بەو کارە دوژمنکارانەی بەرلین، لایەنی ڕووسی بڕیاریدا ئاوێنەیەکی دەرکردنی دیپلۆماتکارانی ئەڵمانیا لە ڕووسیا بێت، هەروەها بە شێوەیەکی بەرچاو سنووردارکردنی زۆرترین ژمارەی کارمەندانی نوێنەرایەتییە دیپلۆماسییەکانی ئەڵمانیا لە وڵاتەکەماندا".

ئاماژەی بەوەشکردووە، لە 5ی نیساندا باڵیۆزی ئەڵمانیا لە مۆسکۆ لەو هەنگاوانە ئاگادارکراوەتەوە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز، فرانس پرێس

XS
SM
MD
LG