Accessibility links

210 کۆچبەر بەهۆی نوقمبوونی کەشتییەکەوە گیانیان لەدەستدەدەن


بەرپرسێکی پاسەوانی نیشتیمانی تونس ڕۆژی هەینی ڕایگەیاند پاسەوانانی کەناراوەکانی ئەو وڵاتە، تەرمی 41 کۆچبەری دیکەیان لە ئاوەکانی تونس وەرگرتووە و بەم شێوەیەش ژمارەی قوربانیانی کەشتییە نوقمبووەکەی کۆچبەران لە کەناراوەکانی ئەو وڵاتە بۆ 210 کەس لە ماوەی 10 ڕۆژدا بەرزبووەتەوە.

ئەو بەرپرسەی تونس بە ئاژانسی ڕۆیتەرزی ڕاگەیاندووە تەرمەکان لە دۆخێکدا بوون کە دەریدەخات چەند ڕۆژێک لەناو ئاوەکەدا بوون.

ئاماژەی بەوەشکردوە کە کۆی گشتی کوژراوەکان لەو ماوە کورتدا بێ وێنە بووە.

ژمارەی بەلەمەکانی هەڵگری کۆچبەران لە چەند مانگی ڕابردوودا بە شێوەیەکی بەرچاو زیادی کردووە و زۆربەی کۆچبەرەکانیش خەڵکی وڵاتانی ئەفریقا، سوریا و سودانن کە هەوڵ دەدەن لە تونسەوە بگەنە ئیتاڵیا.

وڵاتی تونس لە کۆنترۆڵکردنی شەپۆلی کۆچبەران تووشی کێشە بووەتەوە و مردووەخانەکانیان چیتر شوێنیان نییە بۆ هەڵگرتنی قوربانییەکان.

بەپێی ئامارەکانی کۆمیساریای باڵای پەنابەرانی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ساڵی 2022دا نزیکەی هەزار و 500 کۆچبەر لە دەریای ناوەڕاستدا خنکاون و بێسەروشوێن بوون.

سەرچاوە/ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG