Accessibility links

هێزە نیمچە سەربازییەکان سودان تەقە لە فڕۆکەیەکی تورکیا دەکەن


سوپای سودان ڕایگەیاند، هێزەکانی پشتیوانی خێرای نیمچە سەربازی سودان ڕۆژی هەینی تەقەیان لە فڕۆکەیەکی تورکیا کردووە لە کاتی نیشتنەوەی بۆ گواستنەوەی هاوڵاتیانی تورک ئەو وڵاتە لە فڕۆکەخانەی وادی سەیدنە لە دەرەوەی خەرتوم ،و زیانیان بە سیستەمی سووتەمەنی فرۆکەکە گەیاندووە.

لە ماوەی دوو هەفتەی ململانێی نێوان سوپا و ڕکابەرەکەیدا سەدان کەس گیانیان لەدەستداوە و دەیان هەزار کەسیش لە سودان هەڵاتوون.

لەگەڵ ئەوەی درەنگانی ڕۆژی پێنجشەممە، هەردوو بەرەی شەڕەکە ڕێککەوتن لەسەر درێژکردنەوەی ئاگربەستەکە بۆ ماوەی 72 کاتژمێر بۆ ئەوەی ڕێگە بدرێت بە دەستگەڕایشتن بە فریاگوزاری مرۆیی، بەڵام بەپێی شایەتحاڵان و پەخشی ڤیدیۆیی ڕاستەوخۆ، ڕۆژی هەینی شەڕ لە بەشێکی شاری خەرتومی پایتەخت هەڵگیرسابوو.

وەزارەتی بەرگری تورکیا پشتڕاستی کردەوە کە فڕۆکەیەکی گواستنەوەی سەرنشینانی تورکیا تەقەی لێ کراوە و ڕایگەیاندووە هیچ بریندارێکی لێنەکەوتۆتەوە.

هێزی پشتیوانی خێرا ڕەتیکردەوە تەقەی لە فڕۆکەکە کردبێت و ڕایگەیاندووە، سوپا "درۆ بڵاودەکاتەوە".

لە بەیاننامەکەیاندا هاتووە، "هێزەکانی ئێمە لە ئاگربەستی مرۆیی کە لە نیوەی شەوەوە ڕێککەوتووین، بە توندی پابەندی ئەو ئاگربەستە مرۆییەیەن و ئەوەش ڕاست نییە کە هیچ فڕۆکەیەکمان لە ئاسمانی وادی سەیدنە لە ئۆمدورمان کردبێتە ئامانج."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG