Accessibility links

ڕۆبۆتی یاریکردنی تۆپی پێ بڕیارە بەشداری لە پێشبڕکێیەکی نێودەوڵەتیدا بکات


لێکۆڵەرە ئەمەریکاییەکان ڕۆبۆتێکی هاوشێوەی مرۆڤیان دروستکردووە و بڕیارە لە مانگی 7دا بەشداری لە پێشبڕکێیەکی نێونەتەوەیی تۆپی پێ دا بکات لە فەرەنسا.

تیمێک لە زانکۆی کالیفۆرنیا لە لۆس ئەنجلۆس ئامێری یاریکردنی تۆپی پێیان پەرەپێدا.

ناوی ڕۆبۆتەکە ARTEMISـە کە کورتکراوەی تەکنەلۆژیای پێشکەوتووی ڕۆبۆتە بۆ پەرەپێدانی جوڵە و باشترکردنی سەقامگیری. بەرزییەکەی 142 سانتیمەتر و کێشی 38 کیلۆگرامە.

توێژەران دەڵێن ARTEMIS یەکێکە لەو چەند ڕۆبۆتەی شێوە مرۆڤن دەتوانن کاربکەن. هەروەها دەتوانێت باز بدات و لەسەر جۆرە ڕووکارە جیاوازەکان بڕوات بەبێ ئەوەی هاوسەنگی لەدەست بدات. هەروەها تیمەکە ڕایگەیاند ڕۆبۆتەکە دەتوانێت لە تۆپ بدات و تەنانەت لەکاتی لێدان یان شووت وەشاندن بە وەستان بمێنێتەوە.

ئەو ئەندازیارانەی ئەم ڕۆبۆتەیان دروستکردووە دەڵێن، توانای ڕۆبۆتەکە دەتوانێت بە خێرایی2.1 مەتر لە چرکەیەکدا بڕوات. توێژەران دەڵێن، ئەمە دەتوانێت ARTEMIS بکاتە خێراترین ڕۆبۆتی هاوشیوەی مرۆڤ لە جیهان کە دەڕوات.

تیمەکە ووتیشیان، ئامانجی پڕۆژەکە دروستکردنی ڕۆبۆتێک بووە بتوانێت چەندین چالاکیی هاوشێوەی مرۆڤ ئەنجام بدات، بەتایبەتی ئەنجامدانی وەرزشی تۆپی پێ.

بۆ ئەم مەبەستە ئەندازیاران ڕایانگەیاند، مۆدێلی ئەو ئامێرانەیان لە شێوەی ماسولکەکانی مرۆڤەوە داناوە کە کۆنترۆڵی ڕۆبۆتەکە دەکەن.

کۆمپانیای ARTEMIS کۆمەڵێک هەستەوەر و کامێرا بەکاردەهێنێت بۆ ئەوەی یارمەتی بدات لە جوڵە و خۆ ڕێککردنەوە.

دێنیس هۆنگ مامۆستای ئەندازیاری زانکۆی UCLA و بەڕێوەبەری تاقیگەی ڕۆبۆت و میکانیزمەکانی زانکۆکە لە بڵاوکراوەیەکدا هۆکاری ئەوەی ڕوونکردەوە کە ئارتمیس دەتوانێت هاوسەنگییەکی باشی هەبێت تەنانەت لەکاتی ڕۆیشتن و ڕاکردن بەسەر ڕووبەرە نایەکسانەکاندا.

هۆنگ دەڵێت، هۆکار ئەوەیە کە ڕۆبۆتەکە "هەردوو پێی لە زەوی بەرزدەکاتەوە لەکاتێکدا لە جوڵەدایە". ووتیشی “ئەمە ڕۆبۆتێکی یەکەمە لە جۆری خۆیدا".

توێژەران دەڵێن، جیاوازییەکی دیکەی نێوان ARTEMIS و ڕۆبۆتەکانی دیکەی هاوشێوەی مرۆڤ ئەوەیە کە بە شێوەیەکی کارەبایی کۆنتڕۆڵ دەکرێت لەبری ئەوەی لە ڕێگەی هایدرۆلیکەوە کۆنتڕۆڵ بکرێت. گەشەپێدەرەکان دەشڵێن، ئەمەش وا دەکات ڕۆبۆتەکە بێدەنگتر و خاوێنتر بێت لە کارکردندا.

تیمی بەرهەمهێنەری ڕۆبۆتەکە بەردەوامە لە تاقیکردنەوەی .

بۆ ئامادەکاری بۆ پێشبڕکێی نێونەتەوەیی ڕۆبۆکاپ کە بڕیارە لە مانگی 7دا لە بۆردۆی لە فەرەنسا بەڕێوەبچێت. زۆرجار توێژەرانی خوێندکار ڕۆبۆتەکە دەبەن بۆ پیاسەکردن بە دەوری گۆڕەپانی زانکۆی کالیفۆرنیا.

لە چەند هەفتەی داهاتوودا کار لەسەر تەواوکردنی توانای یاریکردنی تۆپی پێی ڕۆبۆتەکە دەکەن.

هۆنگ ووتی "ئەگەر ڕۆبۆتەکەت تەنانەت نەتوانێت یارییەکی تۆپی پێ بکات، چۆن دەتوانیت ئەم ڕۆبۆتانە بۆ شتی گرنگتر بەکاربهێنیت، وەک ڕزگارکردنی ژیانی خەڵک؟".

هۆنگ وتیشی "هەمان ئەو تەکنەلۆژیایانەی کە بۆ ڕۆبۆتەکانی یاریکردنی تۆپی پێ بەکاردەهێنرێن، بۆ پەرەپێدانی ڕۆبۆتەکانیش بەکاردەهێنرێن بۆ هاوکاریکردنی ئاگرکوژێنەوە و قەیرانە سروشتیەکان".

یەکێک لە ئەندامانی تیمەکە، خوێندکار جەستن کوان، وتی ئامانجی کەسایەتی خۆی ئەندازیاری ڕۆبۆتە کە بتوانێت ژیانی مرۆڤەکان باشتر بکات. وتیشی "بینینی ئەم ڕۆبۆتانە یارمەتی بەرەوپێشبردنی تەکنەلۆژیای ڕۆبۆتەکانە بۆ ئاستەی داهاتوو. لەو خەونەش نزیک دەبینەوە".

سەرچاوە / ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG