Accessibility links

بە جیاکردنەوەی 9.1% ی دەنگەکان ئەردۆغان لە پێشەوەیە


کەناڵی هابەر تورک ڕایگەیاند، لە پاش جیاکردنەوەی 9.1 % ی دەنگەکان، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان بە ڕێژەی 59.47%ی دەنگەکان لە پێش کەمال کلیچدارئۆغڵووەیە کە 34.79% دەنگەکانی بەدەستهێناوە.

تورکیا دوای ئەوەی کاتژمێر پێنجی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە بە کاتی ناوخۆی وڵاتەکەی داخرا، تورکیا چووە ناو کەشێکی "هەناسەبڕکێ"ەوە، چونکە دەستبەجێ پرۆسەی ژماردنەوەی دەنگەکانی دەستپێکرد، و وردە وردە ئەنجامەکانی ڕاگەیاند.

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا چەند کاتژمێرێک لەمەوبەر، بە شێوەیەکی نائاسایی، لە ئەستەنبوڵەوە گەیشتە ئەنقەرە، دوای ئەوەی بەرەبەیانی ئەمڕۆ دەنگی خۆی دا.

ئەردۆغان کێبڕکێ لەگەڵ کاندیدی هاوپەیمانی "نەتەوە"ی ئۆپۆزسیۆن کەمال کلیچدارئۆغڵو و کاندیدی "هاوپەیمانی باوباپیران"، سینان ئۆغان بۆ پۆستی سێزدەهەمین سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە دەکات.

ئەم کەسایەتیانە و پارت و هاوپەیمانییەکانیان لە کێبڕکێی پارتەکانی دیکەشدان بۆ بەدەستهێنانی 600 کورسی پەرلەمان.

بەپێی چاودێران و میدیاکانی تورکیا وا پێشبینی دەکرێت ڕێژەی بەشداریکردن لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی و سەرۆکایەتی تورکیا لە ڕۆژی یەکشەممەدا زۆر بەرز بێت .

بەرزترین ڕێژەی تۆمارکراو تا ئێستا لە ساڵی 1987دا لەسەدا 93.3 بووە.

بەڵام لەو کاتەدا 26 ملیۆن کەس مافی دەنگدانیان هەبوو، لەکاتێکدا لە هەڵبژاردنەکانی ئێستادا ژمارەکە زیاترە لە 60 ملیۆن دەنگدەر هەن.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز، ئەلحورە

XS
SM
MD
LG