Accessibility links

لە ئەنجامە بەراییەکان ئەردۆغان لە پێشەوەیە و کیلیچدارئۆغڵو دەڵێت ئێمە پێشەنگین


ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا ڕۆژی یەکشەممە پێشەنگی پێشوەختەی بەخۆیەوە بینی لە هەڵبژاردنێکی گرینگدا کە دەتوانێ دەستی دوو دەیە لە دەسەڵات درێژ بکاتەوە یان ئەو نەتەوەیەی کە زۆرینەی موسڵمانە بخاتە سەر ڕێڕەوێکی عەلمانیتر.

ئاژانسی ئانادۆڵو ڕایگەیاندووە، ئەردۆغانی تەمەن 69 ساڵ زیاتر لە 52%ی دەنگەکانی بەدەستهێناوە و ڕکابەرە عەلمانییەکەی کەمال کلیچدارئۆغڵو بە ڕێژەی 41% بەدوایدا هاتووە.

بەڵام ئامارەکانی ئانادۆڵۆ لەسەر بنەمای ژماردنی کەمتر لە سەدا 50ی دەنگەکان بووە و کیلیچدارئۆغڵو بانگەشەی ئەوەی کردووە کە ژماردنی دەنگەکانی پارتەکەی خۆی دەریدەخات سەرکەوتنی بەدەستهێناوە.

کیلیچدارئۆغڵو لە تویتێکدا دوای ئەوەی ئەنجامەکانی ئەنادۆڵۆ دەستیان بە دەرکەوتن کرد، نووسیویەتی ئێمە پێشەنگین.

زۆرینەی دەنگە پێشوەختەکان وا دیار بوو لە شارەکانی زۆر لایەنگری حکومەتەوە هاتبێت..

فایک ئۆزتراک، وتەبێژی جەهەپە بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند: "بەپێی داتاکانمان وێنەیەکی ئەرێنی دەبینین".

ئاماژەی بەوەشکردووە، "کاتێک ژمارەی سندوقە کراوەکان دەگاتە ئاستێکی مانادار دەست دەکەین بە پێدانی ژمارەکان".

زۆربەی ڕاپرسییەکانی پێش هەڵبژاردنەکان دەریانخستووە کە کیلیچدارئۆغلو تەمەن 74ساڵ، کەمێک لە پێش ئەردۆغانەوەیە و نزیکە لە شکاندنی ئەو ئاستەنگیەی کە لەسەدا 50ی پێویستە بۆ ئەوەی لە هەڵبژاردنی دووەمی 28ی ئایاردا ئەنجام نەدرێت.

ئەردۆغان لە دوای کۆتاییهاتنی هەڵبژاردنەکانی تورکیا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆرەکۆمەڵایەتییەکان پەیامێکی بڵاوکردەوە کە تیایدا هاتووە:

"هاوڕێیان و هاوڕێبازانی قەدرگرانم، سوپاس بۆ خوا بەشێوەیەکی دیموکراسییانە پڕۆسەی هەڵبژاردن لە وڵاتەکەماندا کۆتاییهات. ئێستا کاتی ئەوەیە وەک هەمیشە ئاگاداری سندوقەکانی دەنگدان بین و تا یەکلاییبوونەوەی ئەنجامەکان، بەردەوامبین لە پاراستنی ئیرادەی گەلەکەمان".

جێی باسە ڕێژەی بەشداریکردن لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی و پەرلەمانی تورکیا لە سەرانسەری تورکیا گەیشتە.93.6%.
سەرچاوەیەک لە ئۆپۆزسیۆنی تورکیا بە ئاژانسی "تاس"ی ڕووسییان ڕاگەیاندووە" بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان ڕێژەی بەشداریکردن لە هەڵبژاردنەکانی تورکیا لەسەر ئاستی سەرۆکایەتی و پەرلەمانی تورکیا گەیشتووەتە 93.6% و ئەمەش ژمارەیەکی پێوانەییە.

سەچاوە/ فرانس پرێس، ئانادۆڵۆ

XS
SM
MD
LG