Accessibility links

کلیچدارئۆغڵو پەیامی 'تا کۆتایی شەڕ دەکەم' بڵاو دەکاتەوە


کەمال کلیچدارئۆغڵو کاندیدی سەرۆکایەتی هاوپەیمانی نەتەوەیی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر گرتەیەکی ڤیدیۆیی بڵاوکردەوە.

لە ڤیدیۆ10 چرکەییەکەیدا ، کلیچدارئۆغڵو دەڵێت "من لێرەم، لێرەم"، پاشان دەست لە سەر دڵی دادەنێت و دەڵێت "تۆش لێرەیت".

و پاشانیش دەڵێت " وەڵاهی بیلاهی هەتا کۆتایی شەڕدەکەم."

پێشتریش کەمال کلیچدارئۆغڵو، کاندیدی سەرۆکایەتی هاوپەیمانی گەل ڕایگەیاندبوو، لە دوێنێوە بێ وەستان کار دەکەن و داوای لە خەڵکی کرد کرد "بێ ئومێد" نەبن.

ئەو گوتی "من ڕاست دەوەستم. تێبینییە ڕوونەکانی خۆمتان پێڕادەگەیەنم کە چی ڕوودەدات. پاشان هەڵدەستین و پێکەوە ئەم هەڵبژاردنە دەکەین. لە کۆتایی هەموو شتێکدا تەنها ئەوە دەبێت کە گەل دەیڵێت."

بە پێی ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنەکانی تورکیا هەتا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە ئەردۆغان لە ٪49.51 ی بەدەستهێناوە و کلیچدارئۆغڵو ٪44.88 ی بەدەستهێنا و کاندیدی سێهەمیش سینان ئۆغان لە هاوپەیمانی ئاتا ٪5.7 ی بەدەستهێناوە. محەڕەم ئینجە هەرچەندە لە هەڵمەتەکانی هەڵبژاردن کشایەوە بەڵام چونکە نێوی لە لیستەکەدا لانەبرابوو هەندێک خەڵک هەر دەنگیان پێداوە و ٪0.44 ی دەنگەکانی بەدەستهێناوە.

XS
SM
MD
LG