دیپلۆماتی باڵای یەکێتیی ئەوروپا، جۆزێپ بۆرێل ڕۆژی سێشەممە داوای لە تورکیا کرد چارەسەری ئەو کەمکوڕییانەی پرۆسەی هەڵبژاردنی بکات کە لەلایەن چاودێرانی ئەوروپاییەوە دەستنیشان کراون.
بۆرێل لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند " ئێمە سەرنج دەخەینە سەر ئەنجامە بەراییەکان و دەرەنجامەکانی ئەرکی نێودەوڵەتی بۆ چاودێری هەڵبژاردن (OSCE) و ئەنجومەنی ئەوروپا و داوا لە دەسەڵاتدارانی تورکیا دەکەین ئەو کەموکوڕییانەی دەستنیشان کراون چارەسەر بکەن."
هەروەها دەشڵێت "یەکێتی ئەوروپا هەڵبژاردنی شەفاف و گشتگیر و باوەڕپێکراو لە گۆڕەپانێکی یەکساندا بەوپەڕی پێویست و گرنگ دەزانێت."