Accessibility links

نەتەوە یەکگرتووەکان هۆشداری دەدات لە بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی مەترسیدار


ئاژانسی کەشناسی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ڕاپۆرتێکیدا دەڵێت ئەگەری زۆرە پلەکانی گەرمای جیهان لە ماوەی پێنج ساڵی داهاتوودا بگاتە ئاستێکی مەترسیدار.

ڕێکخراوی کەشناسی جیهانی، یان WMO ڕۆژی چوارشەممە ڕاپۆرتێکی لەسەر ئەو بابەتە بڵاوکردەوە. دەڵێت بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما بە 1.5 پلەی سەدی ڕەنگە بۆ ماوەیەکی کاتی بێت. بەڵام، ئاژانسەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، بەرزبوونەوەی لەو شێوەیە ئەو سنوورە دەشکێنێت کە ڕێککەوتننامەی کەشوهەوای پاریس لە ساڵی 2015دا داوای کردووە.

لە ساڵی 2018 زانایان ڕایانگەیاند، بەرزبوونەوەی پلەی گەرما بە زیاتر لە 1.5 پلەی سەدی، دەبێتە هۆی مردن و زیان و لەناوچوونی ئیکۆسیستەمی جیهان.

دوای کۆبوونەوەی پاریس لە ساڵی 2015دا، زۆرینەی گەلان ڕێککەوتن لەسەر ئەوەی هەوڵی سنووردارکردنی سووتانی خەڵوزی بەردین و نەوت و گاز بدەن بۆ ئەوەی ڕێگری لە بەرزبوونەوەی پلەی گەرما بکرێت. ڕاپۆرتە نوێیەکەی ڕێکخراوی کەشناسی جیهانی WMO دەڵێت بەکارهێنانی ئەو سووتەمەنیانە لەگەڵ بارودۆخی کەشوهەوا کە پێی دەوترێت ئێل نینۆ، پلەکانی گەرما بۆ ئاستێکی مەترسیدار دەبات.

ئادەم سکایف پێشبینیکەری کەشوهەوا لە بەریتانیا و کاری لەسەر ئەو ڕاپۆرتە کردووە. وتی ساڵی ڕابردوو WMO ڕایگەیاندبوو بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما بە ڕێژەی 1.5 پلە تا ساڵی 2027 ئەگەری لە٪ 50 هەیە، ئەمساڵ ڕاپۆرتە نوێیەکە دەڵێت ئەگەرەکان زیاترە لە٪66.

زانایانی 11 ناوەندی جیاوازی کەشوهەوا لە سەرانسەری جیهان ڕاپۆرتەکەیان دارشتوە.

زانایان دەڵێن بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما گرنگە، بەڵام ڕەنگە کورت بێت.

هاوکاری نووسەری ڕاپۆرتەکە لیۆن هێرمانسۆن زانای کەشوهەوایە لە بەریتانیا. وتی ڕاپۆرتەکە "زیاترە لە پێوانە بۆ ئەوەی چۆن نزیک دەبینەوە"، تا زیاتر پلەی گەرمی جیهان بەرز بێت بۆ ئاستی مەترسیدار، زیاتر لەوە نزیک دەبێتەوە بەو شێوەیە بمێنێتەوە".

بەڵام زانایانی کەشوهەوا ڕایانگەیاندووە کە باوەڕیان بەوە نییە پلەکانی گەرمای جیهان تا ساڵانی 2030 بۆ هەمیشە لە 1.5 پلە تێپەڕێت.

پێتێری تالاس سکرتێری گشتی ڕێکخراوی کەشوهەوای جیهانییە، ووتی شارەزایان "زەنگی ئاگادارکردنەوە لێدەدەن."ووتیشی "ڕاپۆرتەکە بەو واتایە نییە کە ئێمە بۆ هەمیشە ئاستی 1.5 سەدی تێدەپەڕێنین کە لە ڕێککەوتنی پاریسدا دیاریکراوە".

زیک هاوسفاتەر زانای کەشوهەوایە و دانیشتووی ویلایەتی کالیفۆرنیایە و کاری لەسەر ئەو ڕاپۆرتە نەکردووە. ئەو هاوڕا بوو کە پێناچێت تێکڕا بۆ درێژخایەن پلەی گەرمی 1.5 پلەی سەدی تێپەڕێنێت "تا سەرەتا و ناوەڕاستی ساڵانی 2030".

هەروەها لە ڕاپۆرتەکەی WMO دا هاتووە کە ئەگەری لە٪98 هەیە کە یەکێک لە 5 ساڵی داهاتوو گەرمترین ساڵی تۆمارکراو بێت. دوایین ساڵ کە بەرزبوونەوەی ئەوپەڕی بەرهەمهێنا ساڵی 2016 بوو، کە پلەکانی گەرما 1.3 پلەی سەدی بەرزبوونەوە.

زاناکان ئاماژەیان بەوە کردووە کە شێوازێکی کەشوهەوای لا نینا لە ماوەی 3 ساڵی ڕابردوودا پلەی گەرمی فێنکتری بەرهەم هێناوە. بۆ فێنکترکردنی کەشوهەوا، بینینی هاوکاریی مرۆڤ لە پلەکانی گەرمی هەسارەکەدا سەختتر بوو.

شارەزایان نیگەرانن لە قۆناغی داهاتووی ئێل نینۆ.

هێرمانسۆن دەڵێت "لەو شوێنانەی پێشتر لافاو هەبووە، وشکەساڵی ڕوودەدات، واتە لەو شوێنانەی وشکەساڵی هەبووە، لەوانەیە لافاو ڕووبدات".

زانایان ڕایانگەیاندووە، ڕەنگە ئەمازۆن لە ئاسایی وشکتر بێت، هەروەها ناوچەی ساحێل لە ئەفریقاش ڕەنگە شێدارتر بێت.

ئەوە یەکێکە لە هەواڵە خۆشەکانی ڕاپۆرتەکە.

هێرمانسۆن وتی "هەموو شتێک ڕەشبینی و شەپۆلی گەرما نییە".

یەکێکی دیکە لە زانایانی کەشوهەوا کە کاری لەسەر ئەو ڕاپۆرتە نەکردووە، مایکل مان لە زانکۆی پێنسیلڤانیایە. وتی"ڕاپۆرتەکانی وەک ئەو ڕاپۆرتەی کە لە ڕێکخراوی کەشوهەوای جیهانەوە هاتووە زۆر نیگەرانی تیایە سەبارەت بە پلەی گەرمی ڕووی زەوی. گوتیشی "بەڵکو پێویستە زانایان نیگەرانبن لە ئاوی قووڵایی زەریاکان، ئەوە ئەو بەشەی زەوییە کە زۆرترین کاریگەری گەرمبوونی مرۆڤی لەسەرە".

هەروەها ئاماژەی بەوەداوە کە هێشتا کات ماوە بۆ کەمکردنەوەی دەردانی کاربۆن و ڕێگریکردن لە بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی درێژخایەن.

مان گوتی “ئەوە ئەوەیە کە پێویستە سەرنجمان لەسەر بێت".

سەرچاوە / ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG