Accessibility links

گۆڕانکاری لە دروشمی کاندیدەکانی سەرۆکایەتی تورکیادا


پێش ئەوەی لە 14 ی مانگی 5 هیچ کام لە کاندیدەکانی سەرۆکایەتی تورکیا نەیانتوانی ٪51 ی دەنگەکان بەدەستبهێنن هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی تورکیا چووە گەڕی دووهەمەوە و ئەمڕۆ یەکشەممە بەڕێوچوو.

لە ماوەی دوو هەفتەی نێوان هەڵبژاردنەکاندا هەندێک گۆڕانکاری لە دروشمی کاندیدەکان کەمال کلیچدارئۆغڵو، کاندیدی هاوپەیمانی گەل و ڕەجەب تەیب ئەردۆغان کاندیدی هاوپەیمانی کۆماری بەدی کرا.

کەمال کلیچدارئۆغڵو
کەمال کلیچدارئۆغڵو

کەمال کلیچدارئۆغڵو کە پێش خولی یەکەمی هەڵبژاردنەکان دەیگوت " سۆز دەدەم بەهار بێت"، ئەو زیاتر تیشکی خستبووە سەر مافەکان، دیموکراسی و دادپەروەری لە تورکیا. بەڵام پاش ئەوەی پشتیوانی پارتی زەفەری ئەوپەڕی ڕاستڕەوی بەدەستهێنا کە پێشتر پشتیوانی سینان ئۆغانی سەرۆکی هاوپەیمانی ئاتای دەکرد، ئێستا دروشمی سەرەکی هەڵمەتەکانی گۆڕی و دروشمە نوێیەکەی " بڕیاری خۆت بدە." کیلچدارئۆغڵو ئێستا زیاتر تیشکی خستووەتە سەر بابەتی پەنابەران بە گشتی و بەتایبەتیش باسی گێڕانەوەی پەنابەرانی سوریا دەکات و هەروەهاش سەرنجیشی خستووەتە سەر ڕەوشی خراپی ئابوری تورکیا و چاوی لە بەدەستهێنانی دەنگی گەنجەکانە.

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان کە زیاتر لە 20 ساڵە دەسەڵاتی وڵاتەکەی لەدەستدایە بەر لە گەڕی یەکەمی هەڵبژاردن زیاتر تیشکی لەسەر بابەتی تیرۆرزم و ئەزموونی کەمی کلیچدارئۆغڵو بوو و هەروەها باسی لە پێگەی تورکیا لە نێو کۆمڵگەی نێونەتەوەیش دەکرد.

سەرۆکی تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان
سەرۆکی تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان

پاش گەڕی یەکەم ئەردۆغان پشتیوانی سینان ئۆغانی کاندیدی سەرۆکایەتی پارتی ئاتای بەدەستهێنا. لە گەڕی دووهەمدا ئەو زیاتر باس لەوە دەکات دەنگدەران " نابێت متمانە بە کلیچدارئۆغڵو بکەن" ئاماژە بە گۆڕانکارییەکان لە دروشمەکەی کلیچدارئۆغڵودا دەکات.

هەردوو کاندید لە ئێستادا چاویان لە دەنگی ئەو هەشت ملیۆن کەسەیە کە دەنگی خۆیان لە گەڕی یەکەمی هەڵبژاردنەکاندا نەدابوو تا بتوانن گۆڕانکاری لە ئەنجامەکانی ئەم جارەدا دروست بکەن.

XS
SM
MD
LG