Accessibility links

داتاکانی جینۆمی مۆدێرن پێشنیار دەکەن چۆن هۆمۆ ساپیێنس لە ئەفریکا گەشەی کردووە


جۆری مرۆڤ ناسراو بە Homo sapiens نزیکەی 300 هەزار ساڵ لەمەوبەر لە ئەفریکا گەشەی کردووە. کۆنترین بەردبووی ناسراوی هۆمۆ ساپیێن لە شوێنێک لە مەغریب بە ناوی جەبەل ئیرهوود دۆزرایەوە، دەکەوێتە نێوان مەراکیش و کەنارەکانی ئەتڵەسیدایە.

بەڵام بەردبووی زۆر کەم لەو سەردەمەوە ماونەتەوە. ئەو بەردبووانە لە ناوچەیەکی زۆر دوور لە یەکترەوە هاتوون. هەندێکیان لە ئەسیوپیا دۆزراونەتەوە، هەندێکی دیکەشیان لە باشووری ئەفریکا.

ئەمەش وا دەکات بۆ زانایان سەخت بێت بزانن جۆرەکانمان چۆن گەشەیان کردووە و لە سەرانسەری کیشوەری ئەفریکادا بڵاوبوونەتەوە.

بەڵام توێژینەوەیەکی نوێ کە داتای جینۆمی دانیشتوانی ئەفریکای مۆدێرن بەکاردەهێنێت، ڕەنگە یارمەتیدەر بێت بۆ ڕوونکردنەوەی ئەو گەشەکردنە و بڵاوبوونەوەی.

توێژینەوەکە دەریدەخات زۆرێک لە گروپی باوباپیران لە ناوچە جوگرافییەکاندا جووڵەیان کردووە و لە ماوەی سەدان هەزار ساڵدا تێکەڵ بە یەکتر بوون. هەروەها بۆی دەرکەوتووە کە هەموو کەسێک ئەمڕۆ لە ژیاندایە دەتوانێت ڕەچەڵەکی خۆی بە لانیکەم بە دوو گروپی جیاوازەوە ببەستێتەوە کە نزیکەی ملیۆنێک ساڵ لە ئەفریکادا بوون.

ئەم ئەنجامانە جیاوازن لە ڕوونکردنەوەیەکی پێشووتر سەبارەت بە جۆرەکانمان. ئەو بیرۆکەیە پێشنیاری ئەوە دەکات کە هۆمۆ ساپیێنس تەنها لە یەک ناوچەدا پەرەی سەندووە یان لەگەڵ جۆرێکی پەیوەندیداردا تێکەڵ بووە.

ئارۆن ڕاگسدەیل پسپۆڕی جیناتی دانیشتووانە لە زانکۆی ویسکۆنسێن- مادیسۆن نووسەری سەرەکی توێژینەوەکەی لەم دواییانەدا لە گۆڤاری سروشتدا بڵاوکراوەتەوە دەڵێت "هەموو مرۆڤەکان ڕەچەڵەکی هاوبەشی تاڕادەیەک نوێیان هەیە، بەڵام چیرۆکی ڕابردووی قووڵتر ئاڵۆزترە لەوەی جۆرەکانمان تەنها لە یەک شوێن یان لە گۆشەگیریدا پەرەیان سەندووە. ، کە لەم دواییانەدا لە بڵاوکراوەی سروشتدا دەرکەوتووە".

لەبەر ئەوەی گروپە سەرەتاییەکان دەجووڵان و تێکەڵ بوون، گروپە دابڕاوەکان گەشەیان نەکردوە. کاتێک گروپەکان جیا دەکرێنەوە، ئەگەری ئەوە زیاترە کە لە ڕووی بۆماوەییەوە جیاواز بن لە گروپەکانی تر. بەڵام جووڵە و تێکەڵاوبوون لە سەرانسەری ئەفریکادا پێکهاتەی بۆماوەیی گروپەکانی وەک یەک هێشتەوە.

زانایان تەماشی داتای جینۆمیان لە 290 کەسی سەردەم کردوە کە زۆربەیان لە چوار نیشتەجێبوونی ناوچە جیاوازەکانی ئەفریکا بوون. هەروەها ئەو چوار گرووپە لە ڕووی بۆماوەییەوە جۆراوجۆر بوون. پاشان زاناکان دەتوانن هەردوو لێکچوون و جیاوازی نێوان ئەم چوار گروپە بە پەیوەندییە بۆماوەییەکانەوە ببەستنەوە کە مێژووەکەی بۆ سەدان هەزار ساڵ لەمەوبەر دەگەڕێتەوە.

گروپەکان ئەمانەی خوارەوەیان لەخۆگرتبوو: 85 کەس لە گروپێکی ڕۆژئاوای ئەفریکا بە ناوی مێند لە سیرالیۆن؛ 44 کەس لە گروپی ناما خوێ- سان لە باشووری ئەفریکا؛ 46 کەس لە گروپەکانی ئەمهارا و ئۆرۆمۆ لە ئەسیوپیا؛ هەروەها 23 کەس لە گروپی گومز کە خەڵکی ئەسیوپیا بوون.

هەروەها زاناکان 91 ئەوروپییان دانابوو. ئەمەش بۆ پێوانەکردنی کاریگەری ئەگەری ڕەچەڵەکی ئەوروپی و نیاندەرتاڵ بوو لەسەر جینۆم. نیاندەرتاڵ جۆرێکی مرۆڤی لەناوچووە و تا نزیکەی 40 هەزار ساڵ لەمەوبەر زیاتر لە ئەوروپا دۆزراونەتەوە.

زانایان دەڵێن تا ئێستا DNA ی کۆنیان لەو چەند بەردبووە کەمەدا نەدۆزیوەتەوە کە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی نزیکەی 300 هەزار ساڵ لەمەوبەر. بەڵام زانیارییەکانی جینۆم لە دانیشتوانی سەردەم وەرگیراوە دەتوانن یارمەتیان بدەن وێنەیەک دروست بکەن کە چۆن هۆمۆ ساپیێنسی ئاقڵ گەشەی کردووە.

هاوکاری نووسەری توێژینەوەکە سیمۆن گراڤڵ پسپۆڕی جیناتییە لە زانکۆی مەکگیل لە شاری مۆنتریال لە کەنەدا. وتی "پەیوەندی نێوان مرۆڤە هاوچەرخەکان زانیاری زۆر لەخۆدەگرێت سەبارەت بەم زنجیرە ڕووداوە".

سەرچاوە /ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG