Accessibility links

سەرۆک بایدن پیرۆزبایی لە ئەردۆغان دەکات


جۆو بایدن، سەرۆکی ئەمەریکا پیرۆزبایی لە ئەردۆغان کرد بەبۆنەی هەڵبژاردنەوەی بە سەرۆک.

سەرۆک بایدن لە ڕێگەی تویتەرەوە نامەی پیرۆزباییەکەی بۆ ئەردۆغان نارد و تیایدا نووسیویەتی " پیرۆزبایی لە ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا دەکەین بەبۆنەی دووبارە هەڵبژاردنەوەی. چاومان لە ڕێیە بۆ بەردەوامبوون لە کارکردنی پێکەوەیی وەک هاوپەیمانی ناتۆ لە بابەتە دووقۆڵییەکان و گرفتە جیهانییە هاوبەشەکان."


لە میانەی هەڵمەتەکانی هەڵبژاردن، ئەردۆغان ئۆپۆزسیۆنی وڵاتەکەی تۆمەتبار کرد بەوەی لەگەڵ جۆو بایدن کاردەکەن بۆ لابردنی لەسەر دەسەڵات. هاوکات کڵیچدارئۆغڵوش ڕایگەیاند کە بەڵگە هەن دەیسەلمێنن ڕووسیا کاردەکات بۆ سەرکەوتنی ئەردۆغان.

سەرچاوە / تویتەری سەرۆک بایدن

XS
SM
MD
LG