Accessibility links

حەماس و ئیسرائیل پیرۆزبایی لە ئەردۆغان دەکەن


ڕێکخراوی حەماسی فەلەستینی و سەرۆکی ئیسرائیل پیرۆزباییان لە ئەردۆغان کرد بەبۆنەی سەرکەوتنی لە هەڵبژاردنەکان.

حەماس شەوی یەکشەممە لە بەیاننامەیەکدا لەسەر ماڵپەڕەکەی نووسیویەتی بزووتنەوەکەی "پیرۆزبایی لە ڕەجەب تەیب ئەردۆغان دەکات بەبۆنەی سەرکەوتنی لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی و هەروەها کە جارێکی دیکە متمانەی خەڵکی تورکیای بەدەستهێناوە تاوەکو تورکیای ئێستا و داهاتوو بەرەو پێشکەوتن و سەقامگیری و گەشەدان ببات."

هاوکات ئیسماعیل هەنییە سەرۆکی مەکتەبی سیاسی حەماس لەسەر تویتەرەکەی نووسیویەتی "هەزار جار پیرۆز خۆشەویست و برامان ڕەجەب تەیب ئەردۆغان. خودا بتانپارێزێت و سەرکەوتووتان بکات."


لەلایەکی دیکە ئیسحاق هێرزۆگ، سەرۆکی ئیسرائیل لە تویتەرەکەیەوە پیرۆزبایی خۆی ئاڕاستەی ئەردۆغان کر و نووسیویەتی"پیرۆزبایی لە ڕەجەب تەیب ئەردۆغان دەکەم بەبۆنەی سەرکەوتنی لە هەڵبژاردنەکان. بڕوام وایە بەردەوامدەبین لە کارکردن بۆ پتەوکردنی و پەرەپێدانی پەیوەندییە باشەکانی نێوان تورکیا و ئیسرائیل."



سەرچاوە/ ماڵپەڕی حەماس و تویتەری ئیسماعیل هەنییە و سەرۆکی ئیسرائیل

XS
SM
MD
LG