پاش ناکۆکییە سیاسی و داراییەکانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ حکومەتی فیدڕاڵی عێراقدا، ئێستا بڕیاری یەکلاییکردنەوەی بودجەو پشکی هەرێم چاوەڕوانییە گەورەکەی هاووڵاتیان و حکومەتی هەرێمە.
ڕۆژنامەوان و شارەزای بواری ئابوری محەمەد رەئوف لە وتوێژێکی دەنگی ئەمەریکادا سەبارەت بە پشکی هەرێم و ئابورییە سەربەخۆکەی کاتیخۆی دەڵێت "بەهەر شێوازێک مامەڵەی لەگەڵدا بکەیەت هێشتا ناکاتەوە ئابوری سەربخۆ کە لەساڵی 2013 ەوەیە کە ئەوکاتە بودجە لە عێراقەوە دەهات، گەشەکردنێکی گەورەی ئابوری لەهەرێمی کوردستان لەئارادابوو."
سەبارەت بە یەکلاییکردنەوەی بڕگەکانی بودجەکە و دەنگی کۆتایی محمەد ڕەئوف دەڵێت "ئەو حزبانە سەبارەت بە بڕگەکانی بودجەکە تەپتۆزێکیان دروستکردووە بە ئەندازەیەک تۆ بەتایبەتی نەتوانیت دیوە ڕاستەقینەکە بدۆزیتەوە."
سەبارەت بە ڕازامەندی هەرێم بە داواکارییەکانی عێراق محەمەد رەئوف دەشڵێت "کاتیخۆی خۆی 2012 عێراق داوای 200 هەزار بەرمیل نەوتی دەکرد، هەرێم ڕازی نەبوو، ئێستا عێراق داوای 400 هەزار بەرمیل نەوت دەکات و دەبێت لەڕێی سۆمەوە بفرۆشرێت و عێراق خۆی چاودێری فرۆش و هەژماری بانکییەکە دەکات."
سەبارەت بە هاوار و داواکاری ئەم چەند ساڵەی خەڵکی هەرێمی کوردستان محەمەد رەئوف دەڵێت "خەڵک بۆ پێیخۆشە نەوت ڕادەستی بەغدا بکرێت ، لەبەرئەوەی لەماوەی 8 ساڵی ڕابردوودا لە 2014 ەوە حکومەتی هەرێم نەتوانی نەوتەکەی بە سەربەخۆی بفرۆشێت و نەتوانی موچەی هاوڵاتیانیش بدات و نادادپەروەریەکی گەورەش لە کوردستاندا دروستبوو، تەنها بەرپرسانی پێ دەوڵەمەند بوون."
خەمی هەرە گەورەی هاووڵاتیان و موچەخۆرانی هەرێمی کوردستان لێبڕینی موچە و نەدانی موچە بوو لەم چەند ساڵەی ڕابردوودا بەڵام محەمەد رەئوف دەڵێت ئەگەر هەموو شتێک بەپێی بودجە و یاسا جێگیربکرێت ئەوا ئیتر خەڵک خەمی موچەی نامینێت و ئابوری دەگەشێتەوە و دەشڵێت "ئەگەر لە بەغداوە موچە دیاریبکرێت کەس ناتوانێت موچە ببڕێت."
* دەتوانن لە ڕێی ئەم بەستەرەوە گوێبیستی تەواوی وتوێژەکەی ڕۆژنامەوان محەمەد رەئوف بن.