Accessibility links

دکتۆر ڕێبوار فەتاح: ئەگەر دەوڵەتێکی عێراقی هەبووایە ئەوا پێویست بوو حەشدی شەعبی هەڵبوەشاندایەتەوە


Rebwar Fatah
Rebwar Fatah

دوابەدوای گێرمەو کێشەیەکی زۆری سیاسی لە سەر بودجەی 3 ساڵی داهاتووی عێراق، پەرلەمانی وڵاتەکە ئەو بودجەیەی پەسەند کرد.

یەکێک لە خاڵە سەرنج ڕاکێشەکانی ناو ئەم بودجەیە، تەرخانکردنی بڕە پارەیەکی زۆرە بۆ پەرەپێدانی زیاتری هێزەکانی حەشدی شەعبی شیعەکان.

ئەو هێزانەی حەشدی شەعبی بە فەتوای ئایەتوڵا عەلی سیستانی، ڕابەری باڵای شیعە ئاینزاکانی عێراق پێکهێنران بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڕێکخراوە سوننە ئاینزاکەی دەوڵەتی ئیسلامی.

زۆرێک لە سەرچاوەکانی هەواڵ ئاماژەدەکەن بەوەی هێزەکانی حەشدی شەعبی لە ڕووی توانایی و چەک و ئامێر و کەرستە لەشکرییەکانیشەوە، هێزێکی بەهێزترن بە بەراورد لەگەڵ لەشکری عێراقدا، نەک هەر ئەوەندە وەک پسپۆڕانی لەشکرییش دەڵێن ئەو هێزانەی حەشدی شەعبی، لە زۆر ڕووەوە هێزگەلێکی ڕێکخراو ترن.

مشتومڕێکی زۆر لەسەر ئەم بودجەیەی عێراق دروستبوو بەڵام ئەوەی جێی پرسیارە ئایا چەندێکی ئەو مشتومڕانە لەسەر پڕۆژەکانی پەرەپێدانی ژێرخانی عێراق بوون؟

دکتۆر ڕێبوار فەتاح، نوسەر و شیکەرەوەی سیاسی دەڵێت برەودان بە ژێرخانی عێراق دەبووایە بابەتی سەرەکی بودجە بووایە بەڵام لە پەرلەماندا بەوشێوەیە سەروسەودای لەگەڵدا نەکرا و لەبری ئەوە بایەخێکی زۆر خرایە سەر بودجەی ئاسایشی و هێزەکانی حەشدی شەعبیش لەو بودجەیەدا بەشێکی بەرچاویان بەرکەوت.

دکتۆر ڕێبوار دەڵێت " کەس نازانێت ئایا هێزەکانی حەشدی شەعبی هێزێکە بۆ پاراستننی ئاسایش یان ئایا سەر بە کامە وەزارەتە، بەرگری یان ناوخۆ، حەشدی شەعبی هێزێکە بە ئاسمانەوەیە و ئەوەی پێدەکەن کە دەیانەوێت بیکەن."
لە وتووێژەکەیدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکادا، دکتۆر ڕێبوار فەتاح، ئاماژەش دەکات بەوەی "ئەگەر مەبەست لە عێراقی نوێ عێراقێکی نیشتمانیی بێت و لە بەرژەوەندی هەموو لایەک بێت، ئەی بۆچی پێویستمان بە هێزێکە لەسەر بنەمای ئاینی و ئاینزایی."

زانیاری زیاتر لەم لینکەدایە:

please wait

No media source currently available

0:00 0:08:33 0:00

XS
SM
MD
LG