Accessibility links

مەهدی فەتاحی: ڕژێمی ئێران نەک هەر مەترسییە بۆ سەر گەلانی ئێران بەڵکو مەترسیشە بۆ گەلانی ناوچەکە و جیهانیش 


مەهدی فەتاحی
مەهدی فەتاحی

بەپێی هەواڵە ناوخۆیی و جیهانییەکان حکومەتی ئێران لەم دواییانەدا هێزی سەربازی نوێی ڕەوانەی سەر سنوورەکانی ڕۆژئاوای وڵاتەکەی کردووە نزیک لە هەرێمی کوردستان و هەڕەشەی دەستپێکردنی لەشکرکێشییەکی زەمینی و سنوور بەزاندن دەکات بۆ ناو هەرێمی کوردستان لە دژی لایەنە کوردە ئۆپۆزسیۆنەکانی ئێران.

میدیاکانی دەوڵەتی ئێران رۆژی هەینی بڵاویانکردەوە، ئێران یەکەیەکی دیکەی هێزی تایبەتی ناردووە بۆ بەهێزکردنی سنووری باکووری وڵاتەکەی لەگەڵ عێراق و سەرکوتکردنی ئەوەی بە وتەی خۆی ناوی دەنێت دزەکردنی گروپە کوردییە ئۆپۆزسیۆنەکان.

سەبارەت بە مەترسییەکانی ڕژێمی ئێران لەسەر خەڵکی لە ناوخۆی وڵات و دەرەوەش ڕۆژنامەنوس و شارەزای کاروباری ئێران مەهدی فەتاحی دەڵێت "کۆماری ئیسلامی ئێران نەوەک هەر مەترسییە بۆ سەر گەلانی ئێران بگرە مەترسیشە بۆ گەلانی ناوچەکە و لەئاستی نێودەوڵەتیشدا وڵاتێکی مەترسیدارە و هەمیشە پستیوانی تیرۆر و تۆقاندن بووە."

لەدوای کۆمەڵێک گۆڕانکاری رژد لە ناوچەکە و لە ئێرانیشدا، بەتایبەتی پاش شۆڕشی ژینا و ناڕەزاییە جەماوەرییە سەرتاسەرییەکانی گەلانی ئێران دژی دەسەڵات و حکومەتی کۆماری ئیسلامی ئێران و هاوکاتی ئارامبوونەوەی ناڕەزاییەکان و ئاشتبوونەوەی ئێران لەگەڵ عەرەبستانی سعودییە و هێوربوونەوەی شەڕی یەمەن؛ ئایا سوپای پاسداران، یەکە سەربازییە تایبەتەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران، دەتوانن جارێکی دیکە هێرش بکەنەوە سەر بارەگاکانی پارتە کوردییەکانی ئۆپۆزسیۆنی ئێران؟

مەهدی فەتاحی لەم بارەیەوە دەڵێت ئێران هەمیشە ئامادەیە هێرشبکاتە سەر باڕەگاکنی پارتە کوردییەکانی ئۆپۆزسیۆنی ئێران لە هەرێمی کوردستان و دەشڵێت "هەر ئاڵوگۆڕێک لەناوچەکەدا ڕووبدات و هەر گۆڕانکارییەک لە سیاسەتی وڵاتە بڕیاردەرەکانی جیهاندا ڕووبدات، ئەو پارتە سیاسیانە دەتوانن مەترسی گەورەی بۆ دروستبکەن و کارەکە بۆ ئەوان ئاسان بکەن."

سەبارەت بەوەی ئایا ڕێککەوتنێکی نهێنی لە نێوان حکومەتی ئێران و حکومەتی عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستان لەئارادایە؛ بۆ کشانەوەی هێزەکانی حزبە کوردییەکانی ئێران لە هەرێمی کوردستان و دروستکردنی کەمپێکی زۆرەملێ بۆ پەنابەرە سیاسییە کوردەکانی ئێران لە عێراق؟ لەو بارەیەوە مەهدی فەتاحی دەڵێت ئێران نایشارێتەوە بەڵکو هەر بە ئاشکرا ڕێکەوتنی هەیە لەگەڵ عێراق و هەرێمدا بۆ دەرکردنی هێزە کوردییە ئۆپۆزسیۆنەکانی ئێران. سەبارەت بە مەترسی ئەو هێزانەش بۆ ئێران دەشڵێت "ئێران ترسی لەوە هەیە لەهەر کات و ساتێکدا هەر جوڵانەوەیەک لە ئێران دروستببێت ئەم هێزانە دەتوانن ڕاستەوخۆ کاریگەرییان لەسەر ئەو جوڵانەوانە هەبێت."

هەرچەند کۆماری ئیسلامی ئێران لەماوەی زیاد لە 30 ی ساڵی ڕابردوودا چەندینجار هێرشی موشەکی و تۆپباران و لەشکرکێشی کردۆتە سەر خاکی هەرێمی کوردستان و زیانی گیانی و ماڵی زۆریشی بە پەنابەران و بارەگای هێزە سیاسییە ئۆپۆزسیۆنەکانی ئێران گەیاندووە، هاوکات هەڕەشەش بووە بۆ سەر ناوچەکە. بەڵام ئایا هەڕەشە و لەشکرکێشییەکانی ئەم جارەی ئێران لەسەر سنوورەکانی هەریمی کوردستان دەچنە بواری جێبەجێکردنەوە یان نا؟

دەقی وتووێژەکەی ئاسۆ جەبار لەگەڵ مەهدی فەتاحی

please wait

No media source currently available

0:00 0:12:32 0:00
Direct link

XS
SM
MD
LG