Accessibility links

مەسرور بارزانی لەگەڵ ئەردۆغان کۆدەبێتەوە


مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری توركیا لە ئەنکەرەی پایتەختی تورکیا کۆبووەوە.

مەسرور بارزانی لە تویتەری خۆی بڵاویکردەوە کە لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری توركیا کۆبووەتەوە و پیرۆزبایی دووبارە هەڵبژاردنەوەی لێکردووە.

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان نووسیویەتی "گفتوگۆمان لەبارەی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و تورکیا و دوایین پێشهات و پەرەسەندنەکانی عێراق و ناوچەکە كرد."

هاوکات سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا لە تویتەر وێنەیەکی دیدارەکەی بڵاوکردووەتەوە و نووسیویەتی "سەرۆک ئەردۆغان پێشوازی لە مەسرور بارزانی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردی عێراق کرد. "

XS
SM
MD
LG