Accessibility links

هەدەپە کوشتنی یوسرا دەروێش هاوسەرۆکی کانتۆنی قامشلۆ شەرمەزار دەکات


پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) کوشتنی یوسرا دەروێش هاوسەرۆکی کانتۆنی قامشیلۆ و هاوڕێکانی شەرمەزار دەکات.

هەدەپە داوای لە کۆمەڵگای جیهانی کرد کە گرنگی بە دۆخی کورد لە سوریا بدەن.

هەدەپە ڕۆژی سێشەممە ڕایگەیاند کە هێرشی لەو شێوەیە لە بەر چاوی جیهان ڕوودەدات و داوای لە خەڵکی جیهان کرد گوێ بگرن و گرنگی بە دۆخەکە بدەن.

پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) کوشتنی یوسرا دێروێش هاوسەرۆکی کانتۆنی قامشلۆ و هاوڕێکانی شەرمەزار کرد.

هەدەپە داوای لە کۆمەڵگای جیهانی کرد کە گرنگی بە دۆخی کورد لە سوریا بدەن.

هەدەپە ڕایگەیاند کە هێرشی لەو شێوەیە لە بەر چاوی جیهان ڕوودەدات و داوای لە خەڵکی جیهان کرد گوێ بگرن و گرنگی بە دۆخەکە بدەن.

پێشتر ئاژانسی ڕۆیتەرز لە زاری سەرچاوە خۆجێهییەکانەوە بڵاویکردەوە، ڕۆژی سێشەممە فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی تورکیا هێرشێکی لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ئەنجام داوە.

بەگوێرەی سەرچاوەکان لەو هێرشەدا یوسرا دەروێش هاوسەرۆکی دەستەی کارگێڕی کانتۆنی قامیشلۆ و لیمان شاویش ڕاوێژکاری بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر و فیرات توما شۆفێرەکەیان کوژراون.

وەزارەتی بەرگری تورکیا تا ئێستا هیچ لێدوانێکی لەسەر ئەو هێرشە نەداوە.

میدیای دەوڵەتی تورکیا بڵاویکردەوە، میتی تورکیا بەرپرسێکی باڵای یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە)ی لە ناوچەی تلڕەفعەت، "لەناوبردووە."

میدیاکانی تورکیا باس لەوە دەکەن کە ئەو بەرپرسە ناوی ڕدوان ئولوگانە و بەشداریی لە ئۆپەراسیۆنەکانی دژی سوپای تورکیا کردووە، بەڵام باسی کوشتنی خەڵکی سڤیلی نەکردووە و ناوی تلشاعیری نەهێناوە.

XS
SM
MD
LG