Accessibility links

پاپا فرانسیس سوتاندنی قورئان شەرمەزار دەکات


پاپا فرانسیس ڕۆژی دووشەممە وێڕای شەرمەزارکردنی سووتاندنی قورئان ڕایگەیاند، بەو کارە توڕە بووە.

پاپا فرانسیس لە چاوپێکەوتنەکەیدا لەگەڵ میدای میر نشینە یەکگرتووەکانی عەرەب (ئیمارات) ڕایگەیاند کە سووتاندنی قورئان ئیدانە دەکات و ڕێگە نادات سووتاندنی کتێبی پیرۆز وەک ئازادی بیرکردنەوە سەیر بکرێت.

"هەر کتێبێکی کە بە پیرۆز دابنرێت شایانی ڕێزە، هەروەک چۆن ئەوانەی باوەڕیان بە کتێبەکە هەیە شایانی ڕێزگرتنن".

ئاماژەی بەوەشکرد، چالاکییەکانی قورئان سووتاندن توڕەی دەکات و ڕقی لەو ڕووداوانە دەبێتەوە.

ڕۆژی چوارشەممە لە یەکەم ڕۆژی جەژنی قورباندا، هاووڵاتییەکی عێراقی دانیشتووی وڵاتی سوید بە ناوی سەلوان مۆمیکە، تەمەن 37 ساڵ، قورئانی خستە ژێر پێیەکانی و چەند پەڕەیەکی لێ سوتاند.

سەرەتا تورکیا کە ئەندامێتی سویدی لە ناتۆ پەسەند نەرکدووە و ژمارەیەک دەوڵەتی تر بە توندی ئیدانەی ئەو ناڕەزایەتییەیان کرد.

پۆلیسی سوید لەم دواییانەدا ڕێگری لە چەندین ناڕەزایەتی سووتاندنی قورئان گرتووە و دادگاکانی ئەو وڵاتەش دەڵێن کە ئەمە پێشێلکردنی ئازادی ڕادەربڕینە.

ئەنجومەنی هاوکاری ئیسلامی کە لە 57 وڵات پێکهاتووە لە بەیاننامەیەکدا ڕۆژی یەکشەممە ڕایانگەیاند کە پێویستە ڕێوشوێنی هەمەلایەنە بۆ ڕێگەگرتن لەو چالاکییانە بۆ سووتاندنی قورئان ڕابگەیەندرێت.

داواشیان لە دەوڵەتان کرد کە ڕێگری لە ڕق و کینە بکەن و بە پێی یاسا نێودەوڵەتییەکان مامەڵە بکەن.

هەر ڕۆژی یەکشەممە وەزارەتی دەرەوەی سویدیش ئیدانەی ئەو کارەی کرد و گوتی "ئێمە بە توندی ئیدانەی ئەو کردەوانە دەکەین کە بە هیچ شێوەیەک ڕەنگدانەوەی بۆچوونەکانی حکومەتی سوید نین."

سەرچاوە: ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG