Accessibility links

تێڕوانینی دکتۆر کرمانج گوندی لە بارەی خۆکاندیدکردنی کەنەدی بۆ سەرۆکایەتی ئەمەریکا


ڕۆبێرت ئێف کەنەدی، بڕیاری داوە خۆی کاندید بکات بۆ هەڵبژاردنەکەی ساڵی 2024ی سەرۆکایەتی ئەمەریکا.

ڕۆبێرت بووە یەکەم دیموکرات بە فەرمی ببێتە ڕکابەری جۆو بایدن، سەرۆکی ئەمەریکا بۆ ئەو هەڵبژاردنە.

ئەگەرچی سەرچاوەکان ئاماژەدەکەن بەوەی ڕۆبێرت لە ڕاوەرگرتنەکاندا پاش ئەو ڕاگەیاندنی خۆ کاندید کردنەی، بەرەو پێش چووە، بەڵام هێشتا نازانرێت ئایا لە کۆنگرەی دیموکراتەکاندا دەتوانێت سەربکەوێت بەسەر بایدندا یان نا.
لە ئێستادا هێشتاش سەرۆک بایدن، لە ڕاوەرگرتنە گشتییەکاندا بە ڕێژەیەکی زۆر لە پێشە.

دکتۆر کرمانج گوندی
دکتۆر کرمانج گوندی

دکتۆر کرمانج گوندی، لە زانکۆی تەنەسی ستەیت دەڵێت "هەر کاتێک سەرۆکی لایەنێک لە کۆشکی سپی بێت و هەوڵی بەدەستهێنانی گەڕی دووهەمی سەرۆکایەتی بداتەوە و ئەگەر کەسێکی تری ناو لایەنەکەی خۆی کاندید بکات، ئەوا دەبێتە ئاریشە و ئاڵنگاری بۆ سەرۆک."

دکتۆر کرمانج باسیش لەوە دەکات، ئەم خۆ کاندیدکردنەی ڕۆبێرت و کەسی تریش لەناو دیموکراتەکاندا دەبێتە مایەی دابەشبوونی دەنگدەرانی دیموکراتەکان لەو ڕوانگەیەوەی کە کەسانی سەر بە هەمان لایەن دەکەونە باسکردنی کەموکوڕییەکان و کەمتەرخەمییەکانی سەرۆک لەو ماوەیەی فەرمانڕەوایەتییەکەیدا و ئەمەش بێگومان بە زیان دەگەڕێتەوە بۆ سەرۆک، جا دیموکرات بێت یان کۆماریی.

دکتۆر کرمانج دەڵێت "سەرۆک بایدن لەم ماوەیەی سەرۆکایەتییەکەیدا سەرکەوتوو نەبووە لە سیاسەتی دەرەوەییدا و تەنها شتێک کە تیایدا سەرکەوتووبووە، بونیادنانەوە و ڕێکخستنەوەی هاوپەیمانێتی ناتۆ بووە."

بەڵام بەشێک لە چاودێران پێیانوایە سەرۆک بایدن لە ماوەی سەرۆکایەتییەکەی توانیویەتی کۆمەڵێک خاڵ بۆخۆی تۆماربکات، لەوانە گەڕانەوەی ئەمەریکا بۆ ناو هەردوو ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی و یۆنیسکۆ و هەروەها ڕێکەوتنی کەشوهەوای پاریس. جگە لەوانە، سیاسەتی ئەمەریکا بۆ پشتیوانیکردن لە ئۆکراین هەتا ئێستا سەرکەوتوو بووە لەوەی نەهێڵێت ڕووسیا بە ئامانجی خۆی بگات.

سەبارەت بە ڕەوشی ئابوری ئەمەریکا لە پەیوەندی بە هەڵبژاردنەکەی سەرۆکایەتییەوە، دکتۆر کرمانج دەڵێت "پێناچێت هەڵاوسانی دارایی لە ئەمەریکادا لە ئایندەیەکی نزیکدا چارەسەرییەکی کردەیی بۆ بدۆزرێتەوە، لەو بێکاری گرانییەی لە ئێستادا لە ئەمەریکادا دروست بووە، بەرزکردنەوەی نرخی سود هیچ یارمەتیدەر نابێت بۆ خەڵک و هەروەها سیمایەکی جوان بۆ سەرۆک بایدن دروست ناکات."

تەواوی وتووێژەکەی دەنگی ئەمەریکا لەگەڵ دکتۆر کرمانج گوندی:

please wait

No media source currently available

0:00 0:08:47 0:00
Direct link

XS
SM
MD
LG