Accessibility links

بەرپرسانی سوپای ئێران و پاکستان کۆدەبنەوە


ژەنەراڵ عاسم مونیر، سەرۆکی سوپای پاکستان، بە سەردانێک دەگاتە تاران کرد بۆ کۆبونەوە لەگەڵ ژەنەراڵ محەمەد حسێن باقری، سەرۆکی ئەرکانی سوپای ئێران بۆ بە مەبەستی تاوتوێکردنی کۆمەڵێک بابەتی بەرفراوان کە جێگەی سەرنجی هەردوولایە، لەوانەش فراوانکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان.

لە ماوەی ڕابردوودا پەیوەندی نێوان ئەو دوو وڵاتە ئاڵۆزبووە، بەهۆی ئەوەی چەندین جار هێرشی چەکداری لەلایەن ملیتانەکانی پاکستانەوە کراوەتە سەر ئێران.

لە بەیاننامەیەکی فەرمی هاوبەشدا ڕاگەیەندراوە " فەرماندە سەربازییەکانی هەردوولا هاوڕابوون لەسەر ئەوەی تیرۆر هەڕەشەیەکی هاوبەشە بۆ سەر ناوچەکە بە گشتی و هەردوو وڵات بەتایبەتی." ئەوان بەڵێنیان دا مەترسییەکانی تیرۆر لە ناوچە سنوورییەکان لە ڕێگەی هاوبەشکردنی هەواڵگری و کردەوەی کاریگەر لە دژی تۆڕەکانی تیرۆریستان بنبڕ بکەن و ڕێگاکانی زیادکردنی هاوکاری ئاسایشی بگرنەبەر."

مونیر هەروەها لەگەڵ ئیبراهیم ڕەئیسی، سەرۆک کۆماری ئێران و حوسێن ئەمیر- عەبدوڵڵاهیان، وەزیری دەرەوەی ئێراندا گفتوگۆی کردووە و گرنگی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان بۆ ئاشتی و سەقامگیری ناوچەکەیان تاوتوێ کردووە.

XS
SM
MD
LG