Accessibility links

خۆپیشاندەران لە بەغدا هێرش دەکەنە سەر باڵیۆزخانەی سوید و ئاگر لە باڵەخانەکە بەردەدەن


بەرەبەیانی پێنجشەممە، سەدان خۆپیشاندەر هەڵیانکوتایە سەر باڵیۆزخانەی سوید لە ناوەڕاستی بەغدای پایتەختی عێراق و بەسەر دیوارەکانی باڵیۆزخانەکەدا هەڵگژان و گڕیان لە باڵەخانەکە بەردا وەک ناڕەزایی دەربڕین بەرامبەر بە سوتانی قورئان لە سوید.

نووسینگەی ڕاگەیاندنی وەزارەتی دەرەوەی سوید لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە، سەرجەم کارمەندانی باڵیۆزخانەکەیان لە بەغدا سەلامەت بوون و ئیدانەی ئەو هێرشە دەکات و تیشکی خسووەتە سەر ئەوەی پێویستە دەسەڵاتدارانی عێراق نوێنەرایەتییە دیپلۆماسییەکان بپارێزێت.

خۆپیشاندانەکەی ڕۆژی پێنجشەممە لەلایەن لایەنگرانی موقتەدا سەدر، کەسایەتی ئایینی شیعەکانەوە ئەنجام درابوو بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر بە پلانی سوتاندنی دووهەم قورئان لە سوید لە ماوەی چەند هەفتەیەکدا.

ئاژانسی هەواڵی سوید تی تی ڕۆژی چوارشەممە بڵاویکردەوە، پۆلیسی سوید داوایەکی بۆ کۆبوونەوەیەکی گشتی لە دەرەوەی باڵیۆزخانەی عێراق لە ستۆکۆڵم پەسەند کردووە.

بەپێی هەواڵەکەی کەناڵی تی تی، لە داخوازینامەکەدا هاتووە، داواکارەکە هەوڵدەدات قورئانی پیرۆز و ئاڵای عێراق بسوتێنێت.

بەپێی زانیارییەکانی تی تی، بڕیار بوو دوو کەس بەشداری خۆپیشاندانەکە بکەن، ئاماژەی بەوەشکردووە، یەکێک لەو کەسانە هەمان ئەو کەسە بووە کە لە مانگی شەشدا لە دەرەوەی مزگەوتێکی ستۆکۆڵم قورئانێکی سووتاندووە.

زنجیرەیەک ڤیدیۆ کە لە گروپی تێلێگرامی یەک بەغدا بڵاوکراوەتەوە، دەرکەوتووە کە خەڵک لە دەوروبەری کاتژمێر نیوەشەوی چوارشەممە لەسەر پێنجشەممە لە دەوروبەری باڵیۆزخانەکە کۆبوونەتەوە و دروشمی لایەنگری سەدریان دەوتەوە و نزیکەی کاتژمێرێک دواتر هێرشیان کردووەتە سەر باڵەخانەی باڵیۆزخانەکە.

خۆپیشاندەران دروشمی "بەڵێ بەڵێ بۆ قورئان"یان دەگوتەوە.

دواتر لە گرتە ڤیدیۆییەکاندا دەرکەوتووە کە دوکەڵ لە باڵەخانەیەکی کۆمەڵگەی باڵیۆزخانەکەوە بەرزبووەتەوە و خۆپیشاندەران لەسەر سەقفەکەی وەستاون. ئاژانسی ڕۆیتەرز دەڵێت نەیتوانی بە شێوەیەکی سەربەخۆ ڕاستی و دروستی ڤیدیۆکان پشتڕاست بکاتەوە.

سەرچاوە: ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG