Accessibility links

تورکیا هێرشی فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانی زیادەکات


لەم دواییانە تورکیا هێرشی فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانی لە سوریا بۆ سەر هێزەکانی سوریای دیموکرات و بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر زیادکردووە. تورکیا دەڵێت ئەندامان و کەسانی نزیک لە پارتی کرێکارانی کوردستان دەکاتە ئامانج .

دوایین هێرشی ئەو فڕۆکانە، ڕۆژی پێنجشەممە بوو کاتێک ئۆتۆمبیلێکیان لە ڕۆژئاوای شاری قامیشلۆ کردە ئامانج و لە ئاکامدا 4 کەس گیانیان لەدەست دا و 2 کەسی دیکە برینداربوون.

هێزەکانی سوریای دیموکرات ڕاگەیاندنێکیان بڵاوکردەوە و تیایدا دەڵێن هێزەکانیان کراونەتە ئامانج کە یەکێکیان فەرماندەیەک بووە بە ناوی ئارام محەمەد ئیبراهیم و لە شەڕی دژی داعش بریندارببوو و بەشێکی جەستەی لەدەست دابوو، شەڕڤانەکانی دیکەش ڕۆڵێکی چالاکیان هەبووە لە هەموو شەڕەکانی دژی داعش.

ساڵح موسلم، هاوسەرۆکی پارتی یەکێتی دیموکراتی بە دەنگی ئەمەریکا وت، لە پاش ئەو کۆبوونەوانەی نێوان ڕووسیا و ئێران و تورکیا و سوریا ئەنجامدران، هێرشەکان زیادیانکردووە. دەڵێت ئەم وڵاتانە دوو ئامانجیان هەیە، یەکەم لەناوبردنی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر و دووەم دەرکردنی هێزەکانی هاوپەیمانان بە ڕابەرایەتی ئەمەریکا لە سوریا.

زانا عومەر پەیامنێری دەنگی ئەمەریکا لە قامیشلۆ ڕاپۆرتێکی دەنگی لەم بارەیەوە ناردووە.

please wait

No media source currently available

0:00 0:03:34 0:00
XS
SM
MD
LG