Accessibility links

سوید بە لێدانی سزا بە ئەنجامی 5 بە 4 لە ئەمەریکا دەباتەوە


هەڵبژاردەی ئەمەریکا لە قۆناغی 16ی جامی جیهانی ژنان بەرامبەر سوید دۆڕا. بەمەش هیواکانی ئەمەریکای بۆ بردنەوەی جامی جیهانی ئافرەتان بۆ سێهەم جاری یەک لە دوای یەک نەهێشت.

یارییەکە لە شاری مێلبۆرن لە ئوسترالیا بەڕێوەچوو، لە قۆناغی سەرەتاییدا بە ئەنجامی 0-0 یەکسان بوون، دواتر بە لێدانی سزا سوید لە هەڵبژاردەی ئەمەریکای بردەوە. دوای ئەم سەرکەوتنە ئێستا سوید لە قۆناغی شەشەم لەگەڵ ژاپۆن یاری دەکات.

تا ئێستا ئەمەریکا چوار جار پاڵەوانی جیهان تۆپی پێی ژنانی بە دەستهێناوە. لە ساڵانی 1991، 1999، 2016 و 2019 جامی جیهانی بەدەستهێنا.

لە یارییەکی دیکەی قۆناغی 16دا، هۆڵەندا بە ئەنجامی 2-0 لە ئەفریکای باشووری بردەوە.

یارییەکانی مۆندیالی ژنان لە ئوسترالیا و نیوزلەندا بەڕێوەدەچن.

XS
SM
MD
LG