Accessibility links

زیادبوونی تاوانەکانی کوشتن لە هەرێمی کوردستان


تاوانەکانی کوشتن لە هەرێمی کوردستان بە ڕادەیەک زیادیانکردووە کە وەک دەڵێن ڕۆژ نییە بە هەواڵی دڵتەزێنی تاوانێک یان چەند تاوانێکی کوشتن لە یەک کاتدا نەبنە مانشێتی سووری هەواڵی دەزگاکانی ڕاگەیاند و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان.
دەپرسین هۆکارەکانی کوشتن بۆچی دەگەڕێتەوە؟
ئایا پێشتر بەم ئەندازەیە حاڵەتی کوشتن لە هەرێمدا هەبووە، بەڵام ئێستا دەزگاکانی ڕاگەیاندن و پەیجەکانی سەر تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ژمارەکە زەق دەکەنەوە؟
کاریگەرییەکانی کوشتن لەسەر کۆمەڵگە چین؟
بۆ وەڵامدانەوەی ئەم پرسیارانە و چەندین پرسیاری دیکەی پەیوەست میوانداری ئەم بەڕێزانە کراوە:
1- دادوەر، سەڵاح حەسەن قادر، دادوەری لێکۆڵینەوەی دادگاى لێکۆڵینەوەی سلێمانی – 1 و دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی سلێمانی.
2- مامۆستا ئازاد جەلال، توێژەری کۆمەڵایەتی و ڕاوێژکاری خێزانی.
3- سەرکەوت ئەحمەد، بەرێوەبەری بەشی ڕاگەیاندن و پەیوەندیەکانی پۆلیسی سلێمانی.

تەواوی بەرنامەکە لەم فایلە دەنگیەدایە:

please wait

No media source currently available

0:00 0:49:48 0:00
XS
SM
MD
LG