Accessibility links

بۆچی خەڵکێکی زۆر لە هەرێمی کوردستان بە گرنگییەوە لە هەڵبژاردنەکان ناڕوانن؟


هەفتەی ڕابردوو نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕۆژی هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی دیاریکرد، بەڵام ئەوەی بووە جێگای سەرنج و تێبینی بەشێک لە چاودێران، دیاریکردنی ڕۆژی هەڵبژاردنەکە نەبووە بابەتێکی گرنگ لای زۆربەی زۆری هاووڵاتییان و لایەنگرانی حزبەکان بەوانەی ئۆپۆزسیۆنیشەوە.

لەم ڕوانگەیەوە دەپرسین:
* بۆچی دەوترێت بەشێکی زۆری خەڵک بێ ئومێد بووە لە هەڵبژاردن؟
* ئایا خەڵک متمانەی بە هەڵبژاردن نەماوە؟
* بۆچی بۆچوونێک هەیە کە هەر هەڵبژاردنێک بکرێت براوەکان تەنیا پارتی و یەکێتین؟
* بۆچی دوای ڕاگەیاندنی ئەنجامی هەڵبژاردنەکان، لایەنەکانی ئۆپۆزسیۆن بە ئاشکرا پیرۆزبایی لە لایەنی سەرکەوتوو ناکەن، وە تەنانەت گومانیش دەخەنە سەر پاک و بێگەردی هەڵبژاردنەکە، بەڵام دواتر ئەنجامەکە پەسەند دەکەن و دەچنە ناو پەرلەمان و حکومەتیشەوە؟

وەڵامی ئەم پرسیارانە لە بەرنامەی ڕۆژی ئەمڕۆدایە کە ئەم بەڕێزانە میوانەکانی بوون:

1 - د. ڕێبوار ئیسماعیل، ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان.
2 - ڕزگار ئەژی، لە دەزگای هەڵبژاردنەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان.
3 - کاردۆ محەمەد، ڕێکخەری ژووری پەرلەمانی بزوتنەوەی گۆڕان.
4- ئارام جەمال، بەرپرسی پەیمانگای کوردی بۆ هەڵبژاردن .

تەواوی بەرنامەکە لەم فایلە دەنگییەدایە:

please wait

No media source currently available

0:00 0:49:52 0:00

XS
SM
MD
LG