Accessibility links

قۆناغی چارەکە کۆتایی یارییەکانی جامی جیهانی تۆپی پێی ژنان دەستپێدەکات


WWCup Students Gallery Soccer
WWCup Students Gallery Soccer

یارییەکانی جامی جیهانی تۆپی پێی ژنان دەچێتە قۆناغی چارەکە کۆتایی و ئەمڕۆ هەڵبژاردەکانی ئیسپانیا و هۆڵەندا ڕووبەڕووی یەک دەبنەوە.

ئیسپانیا یاری ڕابردووی لە قۆناغی 16دا لە هەفتەی ڕابردوو لەگەڵ سویسرا بوو و بە پێنج گۆڵ بەرامبەر بە یەک گۆڵ توانی لە سویسرا بباتەوە.

هۆڵەنداش ئاستێکی باشی لە یارییەکاندا تۆمار کردووە و هەتا ئێستا لەم پاڵەوانێتییەدا هیچ یارییەک نەدۆڕاوە. یاری ڕابردووی هۆڵەندا لە هەفتەی پێشوو لەقۆناغی16 گروپدا لەگەڵ ئافریکای باشوور و لە ئەنجامدا بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە هیچ سەرکەوتنی بەدەست هێنا.

ڕۆژی هەینیش هەر لە یارییەکانی چارەکە کۆتاییدا ژاپۆن و سوید ڕووبەڕووی یەک دەبنەوە. ڕۆژی شەممەش لەلایەک ئینگەلتەرا و کۆلۆمبیا و لەلایەکی تریشەوە ئوسترالیا و فرەنسا ڕووبەڕووی یەک دەبنەوە.

براوەکانی ئەم یاریانە لە 15 و 16 ی مانگدا ڕووبەڕووی یەک دەبنەوە بۆ چوون بۆ یاری کۆتایی.

XS
SM
MD
LG