Accessibility links

دەزگای دژە تیرۆر: تورکیا لە پشت هێرشە کوشندەکەی پێنجوێنەوە بوو


بە گوێرەی ڕاگەیێندراوێکی دەزگای دژە تیرۆر، تورکیا ئەنجامدەری ئەو هێرشەکەی ئەمڕۆی پێنجوێن بوو کە بووە هۆی کوژرانی سێ کەس لە نێوانیان "بەرپرسێکی باڵای پەکەکە".
بە گوێرەی زانیارییەکانی دژەتیرۆری کوردستان، ڕۆژی هەینی 11ی هەشتی 2023، کاتژمێر 15:30، فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سوپای تورکیا لە ڕێگەی ملەی نەڵمە لە نزیک ناحیەی ناڵپارێزی قەزای پێنجوێن لە پارێزگای سلێمانی ئۆتۆمبێلێکی چەکدارانی پەکەکەی کردە ئامانج، بەهۆیەوە بەرپرسێکی باڵای پەکەکە و چەکدارێکی دیکە و شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە کوژران".
."هێمن ئیبراهیم، بەڕێوبەری ناحیەی ناڵپارێز، بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند، "ئۆتۆمبێلەکە جۆری توێتا کرۆلا بووە و 3 کەسی تێدابووە و بەهۆی هێرشەکەوە هەرسێکیان سووتاون.
.وتیشی، تەرمەکان بەرەو پزیشکی دادی سلێمانی بردراون و لێکوڵینەوەش لە ڕووداوەکە بەردەوامە
ئەمە لە کاتێکدایە دوو ڕۆژ لەمەوبەر لە هێرشێکی هاوشێوەدا لە شارۆچکەی دوکان بە درۆن هێرشکرایە سەر ئۆتۆمبێلێک و بەهۆیەوە کەسێک گیانی لەدەستدا و کەسێکی تریش برینداربوو
XS
SM
MD
LG