Accessibility links

دەروونناسان دەڵێن قەیرانی ئابووری لە تورکیا کاریگەری لەسەر باری دەروونی خەڵک هەیە


دەروونناسان دەڵێن قەیرانی ئابووری لە تورکیا خەریکە زیان بە باری دەروونی خەڵک دەگەیەنێت و بەو هۆیەشەوە توندوتیژی خێزانی لە کۆمەڵگەدا زیاتر دەبێت.

بەپێی هەندێ لێکۆڵینەوه، لەم دواییانه دا ژمارەی ئەو کەسانەی کە بەختەوەر نین له تورکیا زیادی کردووه.

دکتۆر سێراپ دویگولو پسپۆڕی دەروونناسی بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند، نەبوونی بەختەوەری لە لایەک دەبێتە هۆی توندوتیژی لە ناو خێزانەکاندا و لە لایەکی دیکەشەوە باری دەروونی خەڵک تێکدەدات.

دەشڵێت "کاتێک سەیری تورکیا دەکەین، قەیرانی ئابووری کێشەی لە ناو خێزانەکاندا دروستکردووە". ئێستا خەڵک بە بێ متمانەیی و گومانەوە سەیری یەکتر و دراوسێکانیان دەکەن. شەڕانگێزییەک لە ناو ماڵەکان و لە دەرەوە هەستی پێ دەکرێت”.

نوران ئاجار کە خاوەنکارە و خێزاندارە و خاوەنی 2 منداڵە خۆی و خێزانەکەی بۆ ماوەیەکی زۆرە ڕوویان لە ناوچەی چەولیک لە ئەنقەرە کردووە، نیگەرانە سەرەکییەکەی ئەو قەیرانی ئابوورییە. ئاجار بە دەنگی ئەمەریکای گوت، قەیرانی ئابووری ئێستا وایان لێدەکات داهاتوویەکی نادیاریان هەبێت و بە گومانەوە سەیری ژیان دەکەن.

دەشڵێت "من و هاوسەرەکەم، هەردووکمان کار دەکەین." ئەو داهاتەی پێشتر بەدەستمان دەکەوت چەند ساڵێک لەمەوبەر بەشی تێچووی ژیانی دەکردین، بەڵام ئێستا تەنانەت بەشی پێداویستییە سەرەتاییەکانمان ناکات. ئەمەش دەمانخاتە حاڵەتی ترس و کاریگەری خراپی لەسەر دەروونمان دەبێت”.

"ئێستا لە بازاڕدام، هەموو شتێک بەردەستە و لێرە هەموو جۆرە بەرهەمێک دەبینم". بەڵام بەداخەوە کە سەیری نرخەکەی دەکەم یەکسەر دەیخەمەوە سەر ڕەفەکە. جاران بە عەرەبانەی بازاڕ شتمان دەکڕی، بەڵام باوەڕ بکەن ئێستا ناتوانین بلیت بکڕین. پێدەچێت ئەم قورساییەی شتەکان ماڵی هەموومان وێران بکات”.

بەپێی پێوەرەکانی بەختەوەری جیهانی ساڵی 2023 تورکیا لە نێو 137 وڵاتدا لە پلەی 77وە بۆ 106 بەرزبووەتەوە. ڕاپۆرتی خۆشبەختی دەریدەخات ساڵ لە دوای ساڵ بەختەوەری گەلی تورکیا بەرەو کەم بووەنەوە دەچێت.

پسپۆڕی دەروونناسی د. سێراپ دویگولو دەڵێت قەیرانی ئابووری گەورەترین هۆکارە بۆ توشبوون بە نەخۆشیە دەروونیەکان.

بەپێی داتاکانی ڕێکخراوە ناحکومییەکان، ژمارەی بێکاری زیاتر لە 20 ملیۆن کەسە. بەڵام بەپێی ئامارەکانی دەستەی ئاماری تورکیا، ژمارەی بێکاری 3 ملیۆن و 337 کەسە.

XS
SM
MD
LG