Accessibility links

ئیسپانیا بۆ یەکەم جار جامی جیهانی تۆپی پێی ژنان بەدەست دەهێنێت


لە یاری کۆتایی نۆیەمین جامی جیهانی تۆپی پێی ژنان کە لە ئوسترالیا بەڕێوە چوو هەڵبژاردەی ئیسپانیا توانی بە یەک گۆڵ بەرامبەر بە هیچ لە هەڵبژاردەی ئینگەلتەرا بباتەوە.

گۆڵەکە لەلایەن ئۆڵگا کارمۆنای تەمەنی 29 ساڵ ئەنجام درا.

هەردوو هەڵبژاردەی ئینگەلتەراو ئیسپانیاش یەکەم جار بوو بچە یاریی کۆتایی جامی جیهانی تۆپی پێی.

بۆ گەیشتن بەم ئاستە ئیسپانیا لە یاریی بەرلە کۆتایی بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە یەک گۆڵ توانی لە سوید بباتەوە و ئینگەلتەراش بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە یەک گۆڵ لە ئوسترالیای میوانداری بردەوە.

مێژووی تۆپی پێی ژنان پڕە لە ڕووداو و کێشمەکێش تا گەیشتووەتە ئەم ئاستەی کە یاریزانانی ژن لەو یارییە پڕ کێبڕکێیەدا داوای یەکسانی بوون لە ئەرک و ماف لە هەمبەر یاریزانانی پیاو دەکەن کە زۆر جار گرێبەستی پیاوان لەو بوارەدا دەگاتە ملیۆنان دۆلار.

یاری تۆپی پێ بۆ ژنان ڕاوبۆچوونی جۆراوجۆری لەسەر بووە، تەنانەت خودی فیفا( فیدراسیۆنی تۆپی پێ ) لەگەڵیاندا نەرم نەبووە. بە پێی سەرچاوە هەواڵییەکان، فیفاش لە ساڵی 1921 دا ئەو یاریەی بۆ ژنان لە یاریگای فەرمیدا قەدەغە کردبوو، لە ژێر پاساوی ئەوەی کە تۆپی پێ بۆ ژنان گونجاو نییە و پێویستیش ناکات کە هان بدرێن. تا ساڵی 1971 ئەو گەمارۆیە لەسەر یاری فەرمی تۆپی پێی ژنان هەبوو.

دوای دەیان ساڵی هەوڵ و کۆششی بەردەوامی ژنان، لە ساڵی 1991 یەکەم جامی جیهانی تۆپی پێی ژنان لە چین بەڕێوە چوو کە ئەمەریکا جامەکەی بردەوە.

XS
SM
MD
LG