Accessibility links

ڕۆژنامەوانانی قامشلۆ هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆ سەر کارمەندانی ژن تیڤی شەرمەزار دەکەن


ڕۆژنامەنووسانی کورد لە قامیشلۆ ناڕەزایی لە دژی هێرشە درۆنیەکەی سەر کارمەندانی ژن تیڤی دەردەبڕن
please wait

No media source currently available

0:00 0:01:07 0:00

لە بانگەوازێکی یەکێتی ڕۆژنامەوانی ئازاد و یەکێتی ڕاگەیاندنی ژن، ڕۆژی پێنجشەممە دەیان ڕۆژنامەوانی کورد لە بەردەم باڵەخانەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە قامشلۆ گردبوونەوە بۆ ناڕەزایی دەربڕین لە دژی هێرشێکی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆ سەر ڕۆژنامەوانان.

پەیامنێری دەنگی ئەمەریکا لە قامیشلۆ ڕۆژی چوارشەممە ڕایگەیاند، فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان کە گومان دەکرێت هی تورکیا بێت ئۆتۆمبێلێکی لە ڕۆژئاوای قامیشلۆ کردە ئامانج، ئۆتۆمبێلەکە دوو ڕۆژنامەوانی ژن تیڤی تێدا بوو کە یەکێکێان گیانی لەدەستداوە و پەیامنێرێکیش بریندارە.

بەمەبەستی شەرمەزارکردنی هێرشەکانی سەر ڕۆژنامەنووسان، یەکێتی ڕاگەیاندنی ژن لە قامشلۆ لەبەردەم کۆمیساری نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کۆچبەران چالاکییەکیان ئەنجامدا کە دەیان ڕۆژنامەنووس بەشداریان تێدا کرد.

ئاژانسی هاوار کە چاودێری ڕووداوەکانی ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا دەکات دەڵێت ئەڤین ئیبراهیم بەیاننامەی YRJ خوێندەوە.

لە بەیاننامەکەدا هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا بۆ سەر ناوچەکە شەرمەزار کران و باس لەوەش کرا "لە سەرەتای سەرهەڵدانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا بۆ سەر ناوچەکە بەردەوامن و نەوەستاون".

لە ڕاگەیەندراوی یەکێتی ڕاگەیاندنی ژن ئاماژە بەوە کراوە کە هێرشەکەی کرایە سەر ئۆتۆمبێلەکەی ژن تیڤی لەسەر ڕێگای قامیشلۆ- عامودێ بووە، کە بووە هۆی کوژرانی نەجمەدین فەیسەل و برینداربوونی ڕۆژنامەنووس دەلیلا عەگید.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا داوا لە لایەنە نێودەوڵەتییەکان کراوە پارێزگاری لە ڕۆژنامەنووسانی ناوچەکە بکەن.

بەپێی دوایین زانیارییەکان، کاتێک ئۆتۆمبێلەکەی ژن تیڤی لەسەر ڕێگای نێوان عامودێ و قامشلۆ بووە، فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان کە گومان دەکرێت تورکیا بێت ئۆتۆمبێلەکەی کردووەتە ئامانج، بەگوێرەی زانیارییەکانی YRJ، هێرشەکە لەکاتێکدا بووە کە کاروانێکی ئۆتۆمبێلەکانی هاوپەیمانان بەوێدا تێپەڕیووە.

فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان ئۆتۆمبێلی ڕۆژنامەنووسانی قامیشلۆ دەکاتە ئامانج
please wait

No media source currently available

0:00 0:00:57 0:00

XS
SM
MD
LG