هەرچەندە هەرێمی کوردستان خاوەنی ئەنجومەنی دادوەری و دەسەڵاتی یاسادانانە، بەڵام ئەوەی بەدی دەکرێت کەسانێکی زۆر ڕوو لە دادگای فیدراڵی عێراق دەکەن بۆ یەکلاییکردنەوەی کێشەکانیان لەگەڵ حکومەتی هەرێم.
ئایا هۆکاری پەنابردنە بەردەم دادگای فیدراڵی دەگەڕێتەوە بۆ جیاوازی سیستەمی دادی هەرێمی کوردستان و بەغدا؟
ئایا لایەنەکان و کەسایەتییەکانی هەرێم متمانەیان بە دادگاکانی هەرێم نیە؟
ئەم پرسیارانە و پرسی سیستەمی دادوەری لە هەرێمی کوردستانی عێراق لەگەڵ میوانانی بەرنامەکە تاوتوێ دەکرێت و هەڵسەنگاندنی بۆ دەکرێت.
میوانەکان
یادگاری مەحمود، ئەندامی لیژنەی یاسایی لە پەرلەمانی عێراق، لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان، د. ئیسماعیل نامیق ، پسپۆڕی یاسا و مامۆستای کۆلژی یاسای زانکۆی سلێمانی و دەریا محەمەد-یاساناس، هەڵگری بروانامەی ماستەر لە یاسادا.
بۆ درێژەی گفتوگۆکە کرتە لەم فایلە دەنگیەی خوارەوە بکە: