Accessibility links

وەزیری بازرگانی ئەمەریکا کۆتایی بە سەردانە چوار ڕۆژیەکەی بۆ چین دەهێنێت


جینا رەیمۆندۆ وەزیری بازرگانی ئەمەریکا کۆتایی بە سەردانە چوار ڕۆژیەکەی بۆ چین هێنا، لە نوێترین هەنگاوی بەڕێوەبەرایەتی جۆو بایدن سەرۆکی ئەمەریکادا بۆ سەقامگیرکردنی پەیوەندییە بازرگانی و ڕایەڵە بازرگانییەکانی نێوان دوو گەورەترین وڵاتی ئابووری جیهان.

رەیمۆندۆ لە لێدوانێکیدا ڕۆژی چوارشەممە ڕایگەیاند ئەو گەشبینە بە ئەنجامدانی گفتوگۆی ئاسایی و ڕاستەوخۆ لەگەڵ بەرپرسانی چین، بەڵام لای زۆر ڕوونە و پێشبینی ناکات هەموو کێشەیەک لەگەڵ بەیژینگ لە شەو و ڕۆژێکدا چارەسەر بکرێت.

وەزیری بازرگانی ئەمەریکا پێشتر لە سەردانەکەیدا ڕایگەیاند کۆمپانیا ئەمەریکاییەکان پێیان گوتووە کە بواری نایەکسان و ژینگەی ڕێکخستنی پێشبینی نەکراوی چین لەگەڵ سزا توندەکان وایکردووە وڵاتەکە نەتوانێت وەبەرهێنان بکات .

ڕەیمۆندۆ گوتیشی، هەردوولا پلانیان هەیە لەگەڵ پسپۆڕانی تەکنیکی کۆببنەوە بۆ گفتوگۆکردن لەسەر ناکۆکییەکانی پاراستنی نهێنیەکانی بازرگانی و هەروەها هاوبەشکردنی زانیاری سەبارەت بە کۆنترۆڵکردنی هەناردەکردن.

لەکاتێکدا ئەمەریکا و چین زیاتر لە 700 ملیار دۆلار لە بازرگانی ساڵانەی نێوانیان دەپارێزن، بەڵام هەڵکشانی گرژییەکان لەم ساڵانەی دوایدا وایکردووە کارەکانی کۆمپانیا ئەمەریکاییەکان لە چین زیاتر سەختربێت.

XS
SM
MD
LG