کیم جۆنگ ئون، ڕێبەری کۆریای باکوور لەگەڵ ڤلادیمێر پوتن، سەرۆکی ڕووسیا کۆبووەوە.
دیدارەکەی کیم و پوتن لە بنکەی ئاسمانی ڤۆستۆچنی لە ناوچەی ئاموور لە نزیک سنووری چین بەڕێوەچوو.
سەبارەت بەو پرسیارەی کە ئایا باس لە ئاڵوگۆڕی چەک دەکەن یان نا، پوتن ئاماژەی بەوەدا کە باس لە هەموو پرسەکان دەکەن.
واشنتن و هاوپەیمانەکانی دەڵێن، هاوکاری بەرگری لە کۆبوونەوەی هەردوو سەرکردەدا گرنگترین پرس دەبێت.
میدیای دەوڵەتی ڕووسیا بڵاویکردەوە، کیم پرسیاری وردی ئاڕاستەی پوتن کردووە.
بەرپرسانی ئەمەریکا و کۆریای باشوور دەڵێن ئەم هەنگاوە لە کاتێکدایە کە نیگەرانییەکانیان هەیە سەبارەت بەوەی کۆریای باکوور چەک بۆ ڕووسیا دابین بکات، لە کاتێکدا لە کۆگا گەورەکانی ڕووسیادا چەک کەمیکردووە.
مۆسکۆ و پیۆنگیانگ بانگەشەی بەرپرسانی ئەمەریکا و کۆریای باشوور ڕەتدەکەنەوە، بەڵام کۆریای باکوور بە ئاشکرا پشتیوانی مۆسکۆ دەکات لە شەڕی دژ بە ئۆکرانیادا.
سەرچاوە: ڕۆیتەرز