Accessibility links

شاندی هەرێمی کوردستان لە بەغدا لەگەڵ بەرپرسان و لایەنە سیاسییەکان کۆدەبنەوە


محەمەد شیاع سودانی و مەسرور بارزانی
محەمەد شیاع سودانی و مەسرور بارزانی

نوسینگەی محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕادەگەیەنێت حکومەت ڕژدە لەسەر دۆزینەوەی ڕێگایەک بۆ چارەسەری هەمیشەییە کێشەکانی نێوان بەغدا و هەرێم.

نوسینگەکە دەڵێت "لە میانەی پێشوازیکردن لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران ڕێبازی حکومەتی ئێستای حکومەتی دووپات کردەوە کە پشت دەبەستێت بە پرنسیپی کارکردن بە ئاڕاستەی دەستەبەرکردنی سەقامگیری هەمیشەیی دوور لە ناکۆکییەکان، جەتیشی کردەوە سەر ڕژدی حکومەت لە دۆزینەوەی ڕێگەچارەی بنەڕەتی بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ هەرێمی کوردستاندا."

ئەمەش لە کاتێکدایە شاندێکی باڵای هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێم لە بەغدایە بۆ تاوتوێکردنی پرسی بودجەی هەرێمی کوردستان و هەوڵەکان بۆچارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان بەغدا و هەرێم.

حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕاگەیاندنێکی لەسەر کۆبونەوەکەی بارزانی و سودانی بڵاو کردووەتەوە و دەڵێت سەرۆکی حکومەت جەختی لە چارەسەرکردنی کێشەکان لەسەر بنەمای دەستوور و رێککەوتنەکان کردووەتەوە "دووپاتیکردەوە، کە نابێت شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان و مووچەی فەرمانبەران تێکەڵی ململانێ سیاسییەکان بکرێن و پێویستە بە زووترین کات ئەو کێشەیە چارەسەر بکرێت و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان چیدیکە بۆ وەرگرتنی مافەکانیان لە چاوەڕوانیدا نەبن."

کۆبونەوەی شاندی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی مەسرور بارزانی لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی عێراق محەمەد شیاع سودانی
کۆبونەوەی شاندی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی مەسرور بارزانی لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی عێراق محەمەد شیاع سودانی

حکومەتی هەرێم لە بەیاننەمەکەیدا دەشڵێت دووپاتیکردووەتەوە " نابێت شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان و مووچەی فەرمانبەران تێکەڵی ململانێ سیاسییەکان بکرێن و پێویستە بە زووترین کات ئەو کێشەیە چارەسەر بکرێت و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان چیدیکە بۆ وەرگرتنی مافەکانیان لە چاوەڕوانیدا نەبن."

بێجگە لە سەرۆک و سەرۆک وەزیرانی عێراق شاندەکەی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سەرکردەی لایەنە سیاسییەکانیشدا کۆبوونەتەوە.

مەسرور بارزانی هەژماری تایبەتی ئیک کە پێشتر تویتەر بوو ، دەڵێت داوای لە سەرکردەی لایەنە سیاسییەکان کردووە پشتیوانی لە مافەکانی خەڵکی هەرێمی کوردستان بکەن.

شاندەکەی هەرێم بریتییە لە سەرۆکی حکومەتی هەرێم، مەسرور بارزانی، جێگری سەرۆکی حکومەت، قوباد تاڵەبانی، وەزیری ناوخۆ، ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری دارایی، ئاوات شێخ جەناب، سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەەتی ئەنجومەنی وەزیران، ئومێد سەباح، سکرتێری ئەنجومەنی وەزیران، ئامانج ڕەحیم و گوتەبێژی حکومەتی هەرێم، پێشەوا هەورامی.


XS
SM
MD
LG