لە یەکەم ڕۆژی کۆنگرەی پێنجهەمی یەکێتی نیشتمانی کوردستان، کە لە شاری سلێمانی بەڕێوە دەچێت، بافڵ تاڵەبانی بە سەرۆکی یەکێتی هەڵبژێردرایەوە.
سەرلەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە بە ئامادەبوونی چەندین کەسایەتی حکومی و حزبی لە هەرێم، عێراق و دەرەوە کۆنگرەکەی یەکێتی دەستیپێکرد.
بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی لە وتاری دەستپێکی کۆنگرەکە ڕایگەیاند " ئەمڕۆ بەیەکەوە قۆناغێکی نوێ دەستپێدەکەین، پێویست دەکات میللەت ئاشت بکەینەوە."
هەروەها گوتیشی وەک یەکێتی " دەبێت پەیوەندییەکانمان بپارێزین و بەهێزی بکەین، لەگەڵ خوشک و براکانمان لەبەغدا، ئەو رێککەوتنە ستراتیژییەی کورد و شیعە دەبێت گەشەی پێبدەین و دەوڵەمەندی بکەین، برا سوننەکانمان، برا کریستیانەکانمان، هەموو لایەک کە ئامادەیە بۆ یەکڕیزی و بۆ میللەت خزمەت بکات، ئێمە دەبێت دەستیان بگرین و باوەشیان پیا بکەین، بۆ ئازادی و دیموکراسی خەبات بکەین."
سەرۆکی عێراق لەتیف ڕەشید، کە لەسەر پشکی یەکێتی نیشمانی کوردستانە یەکێک بوو لە ئامادەبوانی کۆنگرەکە و لە وتارەکەیدا ڕایگەیاند"
دەبێ ئەم کۆنگرەیە جەخت بکاتەوە لە سەروەری یاسا، لە بەرەنگاریی گەندەڵی و چەسپاندنی دادپەروەریی کۆمەڵایەتی بۆ خەڵک و پاراستنی مافی مرۆڤ لە کوردستاندا."
سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عێراق نێچیرڤان بارزانی یەکێک لە میوانەکانی کۆنگرەکە بوو ڕایگەیاند " يه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، يادگاريى مام جه‌لاله و ده‌بێ له‌سه‌ر هه‌مان گيان و بير و ئاراسته‌ى ئه‌و، بۆ لێكتێگه‌يشتن و ته‌بايى و چاره‌سه‌رى كێشه‌كان، بۆ پاراستنى به‌رژه‌وه‌نديى گشتى، له‌سه‌ر ئه‌و رێچكه‌یه‌ی مام جه‌لال به‌رده‌وام بێت."
نێچیرڤان بارزان کە جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستانیشە سەبارەت بە ئەزموونی پێکەوە کارکردنی هەردوو حزبی سەرەکی هەرێمی کوردستان گوتی " ئه‌زموونى پێكه‌وه‌كاركردنى پارتى و يه‌كێتى و هاوكارى و برايه‌تيى جه‌نابى سه‌رۆك مه‌سعود بارزانى و خوالێخۆشبوو جه‌نابى سه‌رۆك مام جه‌لال، سه‌لماندوويه‌تى كه سه‌ركه‌وتن له يه‌كڕيزى و هاوبه‌شى و كارى پێكه‌وه‌ييدايه. سه‌ركه‌وتنى راپه‌ڕين، جێگيريكردنى فيدراڵى و زۆرێك له مافه‌كانى گه‌لى كوردستان له ده‌ستوورى عێراقدا، ئاوه‌دانى و پێشكه‌وتنى هه‌رێمى كوردستان، به‌رهه‌مى راسته‌وخۆى ئه‌و هاوكارى و ته‌بايى و برايه‌تييه بووه."
ڕایشی گەیاند ئێستاش، بۆ تێپه‌ڕاندنى هه‌موو سه‌ختييه‌كان، بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان، بۆ پاراستنى ده‌ستكه‌وت و مافه ده‌ستوورييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان، تاكه رێگه‌مان له‌به‌رده‌مدايه، ئه‌ويش به‌رده‌وامى و درێژه‌دانه به هاوكارى و يه‌كترقبووڵكردن و هاوبه‌شى و كارى پێكه‌وه‌ييى لايه‌نه سياسييه‌كان و پێكهاته‌كانى هه‌رێمى كوردستان، لێره و له به‌غدا. هێز و مانه‌وه‌ى هه‌موومان له يه‌كڕيزى و ته‌باييدايه، پێچه‌وانه‌كه‌يشى زيان و لاوازيى هه‌رێمى كوردستانه."
چەندین کەسایەتی تری عێراقی لەو کۆنگرەیە ئامادە بوون لەوانەدا عەممار حەکیم، سەرۆکی رەوتی حیکمەی نیشتمانی، حەیدەر عەبادی، سەرۆکی هاوپەیمانیی نەسر، قەیس خەزعەلی، ئەمینداری گشتیی بزووتنەوەی عەسائیب ئەهلی حەق و رەیان کلدانی، ئەمینداری گشتیی بزووتنەوەی بابلیون.
یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە مانگی 12 ی ساڵی 2019 کۆنگرەی چوارهەمی بەست و تێیدا هەریەک لە بافڵ تاڵەبانی و لاهور شێخ جەنگی بە هاوسەرۆکی یەکێتی هەڵبژێردران. بەڵام پاشان بارودۆخی نێوخۆیی ئەو حزبە گۆڕانکاری بەسەردا هات و سەرکردەکانی دەڵێن سیستەمی هاوسەرۆکی شکستی هێنا و بافڵ تاڵەبانی بووە تاکە سەرۆک و لاهور شێخ جەنگی لە حزب دوور خراوەتەوە وبە پێی دواین ڕاگەیاندنی دەڵێت لە هەرڵبژاردنەکانی داهاتووی هەرێمی کوردستاندا بە لیستی جیاواز بەشداری دەکات.