Accessibility links

نووسەر یۆن فۆسە خەڵاتی نۆبڵی ئەدەبی وەردەگرێت


نووسەری نەرویجی یۆن فۆسە خەڵاتی نۆبڵی ئەدەبی ئەمساڵی پێبەخشرا.

ئەکادیمیای نۆبڵی سویدی تیشکی خستە سەر کارەکانی فۆسە وەک ئاماژەی پێەکات پڕن لە داهێنان و هەروەهاش خستنەڕووی ئەو بابەتانەی پێشتر باسیان لێوە نەکراون.

ئەکادیمیاکە دەڵێت "ئەو کارە بێوێنەیەی کە بە زمانی نینۆرسکی نەرویجی نووسراوە و چەندین ژانری جۆراوجۆری گرتووەتەوە، کە بریتییە لە شانۆنامە، ڕۆمان، کۆمەڵە شیعر، وتار، کتێبی منداڵان و وەرگێڕان".

ڕاگەیاندنەکانی خەڵاتی نۆبڵ ڕۆژی دووشەممە دەستی پێکرد و خەڵاتی پزیشکی بەخشرایە کاتالین کاریکۆی هەنگاری و درو وایسمانی ئەمەریکایی بۆ لێکۆڵینەوە هاوبەشەکانیان کە بووە هۆی پەرەپێدانی خێرای ڤاکسینی mRNA COVID.

ڕۆژی سێشەممەش زانای فەڕەنسی پیێر ئەگۆستینی و زانای هەنگاری – نەمسایی فیرینس کراوس و زانای فەڕەنسی – سویدی ئان لولیێر، خەڵاتی نۆبڵی فیزیایان پێبەخشرا، بۆ توێژینەوەکانییان لەسەر ئامڕازەکانی گەڕان بە دوای ئەلیکترۆنەکانی ناو ئەتۆم و گەردیلەکاندا " مۆڵیکیوڵەکان."

لیژنەی بەخشینی خەڵاتەکە وتی سێ زاناکە خەڵات کران لەسەر " ئەو ڕێگا تاقیکارییانەی کە ترپەی ئەتۆچرکەی ڕووناکی دروست دەکەن بۆ توێژینەوە لە جووڵەی ئەلیکترۆنەکان لە ماددەدا."

ڕۆژی چوارشەممەش ، مونگی باوێندی، لویس بروس و ئەلێکسی ئێکیمۆڤ خەڵاتی نۆبڵی کیمیایان پێبەخشرا بەهۆی کارەکانیان لە پێشخستنی بواری نانۆتەکنەلۆژیا.

ڕۆژی هەینی یەکێک لە خەڵاتە هەرە بەناوبانگەکانی نۆبڵ پێشکەش دەکرێت ئەوەیش خەڵاتی نۆبڵە بۆ ئاشتی و دوای ئەوەش ڕۆژی دووشەممە خەڵاتی نۆبڵ بۆ زانستی ئابوری پێشکەش دەکرێت.

هەموو خڵاتەکان جگە لە ئابووری لەسەر بنەمای وەسیەتنامەی ئەلفرێد نۆبڵ بازرگانێکی سویدی سەدەی نۆزدەهەم دامەزراون کە بە داهێنانی دینامیت سامانێکی زۆری بەدەستهێنا.

یەکەمین خەڵاتی نۆبڵ لە ساڵی 1901، پێنج ساڵ دوای مردنی بەخشرا.

خەڵاتی ئابووری لە ساڵی 1968 لەلایەن بانکی ناوەندیی سوید Sveriges Riksbank بە یادی نۆبڵ دامەزرا.

XS
SM
MD
LG