Accessibility links

نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێت گەمارۆدانی غەززە سزای گشتییە


ڕاپۆرتنوسانی سەربەخۆی نەتەوە یەکگرتووەکان، گەمارۆدانی غەززە لە دوای هێرشەکانی حەماس بە سزایەکی گشتی دەزانن.

ئەو ڕاپۆرتنوسانە ڕایانگەیاندووە کە خەڵکی مەدەنی لە غەززە ماوەی 16 ساڵە لە ژێر گەمارۆی نایاساییدا دەژین و ڕووبەڕووی 5شەڕی جددی بوونەتەوە.

ئەوان دەڵێن گەمارۆدانی غەززە سزایەی گشتییە. " گرنگ نییە لەلایەن حەماس یان ئیسرائیلەوە بکرێت، کرداری دژی هاووڵاتیانی مەدەنی ڕەوا نییە"

ئەو ڕاپۆرتنوسانە دەڵێن کردەوە دژی هاووڵاتیانی مەدەنی بەپێی یاسا نێودەوڵەتییەکان قەدەغەیە و ئەو کارانە تاوانی جەنگن.

ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێت زیاتر لە 338هەزار کەس لە غەززە ئاوارە بوون.

سەرچاوە: ئاژانسی فرانس پرێس

XS
SM
MD
LG