Accessibility links

ژمارەی کوژراوانی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە گەیشتە هەزار و 900 کەس


ئێوارەی ڕۆژی هەینی،13ی مانگی دە دەسەڵاتدارانی تەندروستی لە غەززە ڕایانگەیاند لە دوای دەستپێکردنی بۆردومانی تۆڵەسەندنەوەی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە لە وەڵامی هێرشەکانی حەماس، لانیکەم تاکو ئیستا 1900 کەس کوژراون کە 614یان منداڵن.

وەزارەتی تەندروستی حەماس لە غەززە ڕایگەیاند کە 370 ژن لە نێو ئەو کەسانەدا بوون کە لە حەوت ڕۆژی هێرشە ئاسمانییەکانی ئیسرائیل بۆ ئەم ناوچەیە کوژراون.

بە پێی ئەو ڕاپۆرتە تا ئێستا حەوت هەزار و 696 کەس لە غەززە بریندار بوون.

بەرپرسانی ئیسرائیلیش دەڵێن لە کاتی هێرشە لەناکاوەکەی حەماس لە ڕۆژی شەممە،7ی ئەم مانگە لانیکەم هەزار و 300 کەس کوژراون.

XS
SM
MD
LG