Accessibility links

ئیسرائیل دەڵێت 126 بارمتە ژێر دەستی حەماس پشتڕاست کراوەتەوە


خۆپیشاندانی ئیسرائیلییەکان بۆ داواکاری ئازادکردنی بارمەتەکانی کە لەلایەن حەماسەوە ڕاگیراون
خۆپیشاندانی ئیسرائیلییەکان بۆ داواکاری ئازادکردنی بارمەتەکانی کە لەلایەن حەماسەوە ڕاگیراون

لەشکری ئیسرائیل ڕۆژی یەکشەممە ڕایگەیاند کە 126 کەسی پشتڕاست کردووەتەوە کە لە لایەن حەماسەوە وەک بارمتە ڕاگیراون لەو کاتەوەی کە ئەو گروپە چەکدارە فەلەستینییە لە هەفتەی ڕابردوو هێرشە کوشندەکەی ئەنجام دا و نزیکەی 1300 کەسی لە ئیسرائیل کوشت.

دەسەڵاتداران سەرەتا وا مەزەندەیان کردبوو کە نزیکەی 150 بارمتەی ئیسرائیلی و بیانییای لەژێر لەلایەن حەماسەوە ڕاگیراون.

وەک وەڵامدانەوەی ئەو هێرشە ئیسرائیلیش هێرشەکانی بۆ سەر کەرتی غەززە دەستبێ بۆردومانی قورسی ئیسرائیل زیاتر لە 2300 کەس لە ناوچەکانی فەلەستینییەکان کوژراون و دەیان هەزار سەربازیش بەدرێژایی سنوورەکانی غەززە لە ئامادەباشیدا بۆ لەشکرکێشی ناو غەززە.

وتەبێژی سەربازی ڕیچارد هێخت هەروەها ڕایگەیاندووە، تا ئێستا 286 سەربازی ئیسرائیلی لە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکاندا کوژراون.

بەرپرسانی ئیسرائیل دەڵێن ژمارەی بارمتە ناسراوەکان پێداچوونەوەیان بۆ کرابوو، لە کاتێکدا تەرمی ئەوانەی لە هێرشەکەی حەماسدا لە باشووری ئیسرائیل کوژراون ناسراونەتەوە.

هێخت لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاندووە، 126 بارمتە "پشتڕاست کراوەتەوە".

ئامارەکە لە 120 کەس بەرزبووەتەوە کە ڕۆژی شەممە ڕاپۆرتکرابوو، بەرپرسانیش هۆشداریاندا لەوەی کە پێدەچێت ژمارەکە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا گۆڕانکاری بەسەردابێت.

هەروەها لەشکر ڕایگەیاندووە، هێزەکانیان تەرمی بەشێک لە بارمتەکانیان دۆزیوەتەوە، بەبێ ئەوەی ژمارەیەکیان ئاشکرا بکەن.

حەماس دەڵێت 22بارمتە لە هێرشەکانی ئیسرائیلدا کوژراون، بەبێ ئەوەی بەڵگە بخاتەڕوو.

هۆشداریشی داوە کە لە وەڵامی هێرشە ڕانەگەیەندراوەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ئامانجە مەدەنییەکان بارمتەکان دەکوژێت.

XS
SM
MD
LG