Accessibility links

ئیسرائیل و حەماس دەڵێن تا ئێستا ئاگربەست ڕانەگەیەندراوە


دوای ئەوەی ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز لە زاری دوو بەرپرسی میسرییەوە ڕایگەیاند، ئاگربەست لە باشووری غەززە ڕاگەیەندراوە، بەرپرسانی ئیسرائیل و حەماس بێ ئاگایی خۆیان لە ئاگربەستەکە ڕاگەیاند.

ئاژانسەکە ڕایگەیاند، بەپێی ئەو ئاگربەستە، دەروازەی سنووری ڕەفح لە نێوان غەززە و میسر بۆ ماوەیەکی کورت دەکرێتەوە.

سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاند کە ئاگربەست نەبووە و حەماسیش ڕایگەیاند کە ئاگاداری ئاگربەستەکە نییە.

بەپێی هەواڵی ڕۆیتەرز، میسر و ئەمەریکا ناوبژیوانی ئاگربەستەکەیان کردووە، بەڵام باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە ئیسرائیل هیچ لێدوانێکی لەسەر ئەو هەواڵە نەداوە.

ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا ڕۆژی یەکشەممە سەبارەت بە هاوکارییەکان بۆ غەززە لەگەڵ بەرپرسانی میسر قسەی کرد و ڕایگەیاند، دەکرێت دەروازەی سنووری نێوان غەززە و میسر بۆ هاوکارییەکان بکرێتەوە، بەڵام هیچ وردەکارییەکی زیاتری نەخستەڕوو.

هەروەها میدیا ئەمەریکاییەکان باسیان لەوە کردووە کە بڕیارە بەم نزیکانە دەروازەی سنووری بکرێتەوە.

سەرچاوە: ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG