Accessibility links

ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمەریکا پاش هەوڵێکی سەرنەکەوتوو جارێی تر دەنگ لەسەر هەڵبژاردنی سەرۆکی کۆنگرێس دەداتەوە


یاسادانەرانی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمەریکا ڕۆژی چوارشەممە کۆدەبنەوە بۆ دووبارە دەنگدانەوە لەسەر پۆستی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمەش لە کاتێکدا جیم جۆردن نوێنەری کۆمارییەکان هەوڵدەدات پشتگیرییەکی پێویست لەلایەن ئەندامانی پارتەکەیەوە بەدەستبهێنێت بۆ ئەوەی ببێتە سەرۆکی داهاتووی ئەنجومەنەکە.

جۆردن، کەسایەتی ڕاستڕەوا و هاوپەیمانی دانۆڵد تراپمی سەرۆکی پێشووی ئەمەریکا، نەیتوانی ڕۆژی سێشەممە زۆرینەی دەنگەکان مسۆگەر بکات و 20 ئەندامی کۆمارییەکان لە ئەنجومەنی نوێنەران دەنگیان بۆ ئەندامەکانی دیکە دا.

ئەو 200 دەنگی بەدەستهێنابوو کە کەمتریش بوو لەوەی حەکیم جێفریس سەرۆکی دیموکراتەکانی ئەنجومەنی نوێنەران، کە 212 دەنگی بەدەستهێناوە بەڵام بە لەبەرچاوگرتنی زۆرینەی کۆمارییەکان لە ئەنجومەنەکەدا هیچ ئومێدێک نییە ببێتە سەرۆکی ئەنجومەن.

جوردن، کە کەسایەتییەکە کە کۆمارییەکان بۆچوونی جیاوازیان لەسەری هەیە، شیانی هەیە ببێتە سێیەم کاندید کە نەتوانێت پارتی کۆمارییەکان یەک بخات.

XS
SM
MD
LG