Accessibility links

دەیان هەزار خۆپیشاندەری لایەنگری فەلەستین لە لەندەن ڕێپێوان دەکەن لەدژی بۆردومانەکانی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە


لە کاتێکدا شەڕی نێوان حەماس و ئیسرائیل پێ دەخاتە هەفتەی سێیەمی خۆیەوە، دەیان هەزار خۆپیشاندەری لایەنگری فەلەستین ڕۆژی شەممە، 21ی ئەم مانگە لە لەندەن و شارەکانی دیکە دستیان دایە ڕێپێوان و داوای ڕاگرتنی بۆردومانی ئیسرائیلیان بۆ سەر غەززە کرد.

لە کاتێکدا بەشێکی کەمی یارمەتییە مرۆییەکان ڕۆژی شەممە لە دەروازەی سنووری ڕەفەحەوە گەیشتنە غەززە بۆ زیاتر لە یەک ملیۆن خەڵکی ناوچەکە کە بەهۆی ململانێکانەوە ماڵەکانیان بەجێهێشتووە، خۆپیشاندەران لە ژێرباراندا لە ماربڵ ئارچ لە نزیک هاید پارک لە لەندەن کۆبوونەوە و بەرەو ناوچەی حکومەتی وایت هۆڵ دەستیان دایە ڕێپێوان.

پۆلیسی لەندەن ژمارەی بەشداربووانی خۆپیشاندانەکە کە بە ناوەڕاستی لەندەندا تێپەڕیوە بە نزیکەی 100 هەزار کەس خەمڵاندووە.

بەشداربووان بە هەڵدانی ئاڵای فەلەستین، داوای کۆتاییهێنان بە گەمارۆ و هێرشە ئاسمانییەکانی ئیسرائیلیان کرد کە لە دوای هێرشی حەماس بۆ سەر باشووری ئیسرائیل دەستیان پێکردووە.

شەڕی نێوان حەماس و ئیسرائیل گرژی و ئاڵۆزییەکانی لە سەرانسەری جیهاندا دروستکردووە و هەردوو پێکهاتەی جووەکان و موسڵمان هەست بە مەترسی دەکەن.

دەسەڵاتدارانی بەریتانیا داوایان لە خۆپیشاندەران کردووە ئاگاداری ئەو ئازارانە بن کە کۆمەڵگەی جووەکان ڕووبەڕووی بوونەتەوە. پۆلیسی لەندەن دەڵێت لە مانگی ئۆکتۆبەردا بە بەراورد بە ساڵی ڕابردوو 13 هێندە تاوانەکانی دژ بە جووەکان لەو وڵاتەدا بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینیوە و تاوانەکانی دژە موسڵمانانیش زیاتر لە دوو هێندە زیادی کردووە.

پۆلیسی بەریتانیا ئاماژەی بەوەکردووە لە کاتی خۆپیشاندانەکاندا هەندێ پشێوی و قسەی ڕقاوی هەبووە، بەڵام بە گشتی ناڕەزایەتییەکان بەبێ ڕووداو بەڕێوەچووە.

سەرچاوە/AP

XS
SM
MD
LG