Accessibility links

سەرکردەکانی حزبوڵا، حەماس و جیهادی ئیسلامی باس لە چۆنیەتی گەیشتن بە 'سەرکەوتن' دەکەن


سەرۆکی گرووپی حزبوڵای لوبنان لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ سەرکردە باڵاکانی کوتلە چەکدارەکانی فەلەستینی حەماس و جیهادی ئیسلامی، باسیان لەوە کرد کە هاوپەیمانییەکەیان دەبێت چی بکات بۆ ئەوەی "سەرکەوتن بەدەستبهێنێت".

حزبوڵای لوبنان بەشێکە لە هاوپەیمانییەکی ناوچەیی کە ئێران پاڵپشتی دەکات، لە دوای دەستپێکردنی شەڕی نێوان ئیسرائیل و حەماس لە 7ی مانگی دەوە ڕۆژانە لەگەڵ هێزەکانی ئیسرائیل لە سەر سنووری ئیسرائیل و لوبنان ڕووبەڕووی یەکتر بوونەتەوە.

حزبوڵا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، لە کۆبوونەوەکەدا هەریەک لە سەید حەسەن نەسروڵای حزبوڵا و ساڵح عەروری جێگری سەرۆکی بزووتنەوەی حەماس و زیاد نەخەڵە سەرۆکی جیهادی ئیسلامی بەشداربوون. ئاماژەی بەوەش نەکردووە کەی کۆبوونەوەکە ئەنجامدراوە.

حزبوڵا ڕایگەیاند: "پێداچوونەوە بە هەڵوێستە نێودەوڵەتییەکاندا کراوە و ئەو کارانەی کە لایەنەکانی میحوەری بەرخۆدان دەبێت بیگرنەبەر تاوتوێ کران بۆ بەدیهێنانی سەرکەوتنی ڕاستەقینە لە غەززە و فەلەستین و ڕاگرتنی دەستدرێژی دڕندانە."

ئاماژەی بەوەشکرد، "ڕێککەوتن لەسەر بەردەوامبوونی هەماهەنگییەکە کراوە".

حزبوڵا ڕۆژی چوارشەممە ڕایگەیاند کە دوو چەکداری دیکەی گرووپەکەیان کوژراون، بەمەش ژمارەی کوژراوان لە ڕیزەکانیدا گەیشتە 40 کەس لەو کاتەوەی شەڕەکە دەستیپێکردووە.

پێدادانەکان دوای ئەو هێرشەی حەماس لە 7 ی مانگی دە کردییە سەر ئیسرائیل دەستیپێکرد کە بە کوشندەترین هێرش لە مێژووی دەوڵەتی ئیسرائیلدا دادەنرێت لەوەتای دامەزراوە. بەپێی ڕاپۆرتەکان بووەتە هۆی گیان لەدەستدانی نزیکەی 1400 کەس.

سەرچاوە: ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG