پارتی یەکسانی و دیموکراتی گەلانی (HEDEP) لە ڕۆژانی 11 و 12ی ئەم مانگەدا کۆنفرانسی بەڕێوەبەرایەتییە خۆجێهییەکانی دیموکراتیکی لە ئەنقەرە ئەنجام دا.
تونجەر باکرهان هاوسەرۆکی هەدەپ لە وتارەکەیدا ڕایگەیاند کە ئەوان کراوەن بۆ هاوپەیمانی چ لە کوردستان و چ لە شارەکانی ڕۆژئاوای تورکیا.
گوتیشی "لەو ماوەیەدا 65 شارەوانیمان بردەوە و 48 سەرۆک شارەوانیمان لەدەستدا، بەهۆی ئەوەوە ئیرادەی 5 ملیۆن کەس پێشێلکرا.
ئاکەپە بە دانانی دەستنیشانکردنی سەرۆک شارەوانییەکان بەبی هەڵبژاردن داگیرکاری مافی لە کوردستان بەڕێوەبرد. دەیویست کوردستان بگەڕێنێتەوە بۆ تورکیا. بەڵام ئێمە ئەوانەیان لێوەردەگرینەوە. بۆیە ئێمە کراوەین بەڕووی هاوپەیمانی لە کوردستان و تورکیا."
دوای کۆنفرانسەکە، ڕۆژی دووشەممە ئەنجامی کۆنفرانسەکە ڕاگەیەندرا و ئەم خاڵانە بە فەرمی بڵاوکرانەوە:
- دیموکراسی خۆجێی و کۆماری دیموکراسی هیوای تورکیایەکی یەکسان و ئازادە.
- هەدەپ میراتی شارەوانی کۆمەڵایەتی زیاد دەکات.
- شارەکانمان لە دزەکان دەپارێزین.
- سەرکردایەتی هاوبەش و نوێنەرایەتی یەکسان هێڵی سوری ئێمەیە.
- ئێمە دیموکراسی ناوخۆیی بۆ هەموو تورکیا بڵاودەکەینەوە.
- لە ڕێگەی دیموکراسی ناوخۆییەوە دامەزراندنی کۆمارێکی دیموکراسی مسۆگەر دەکەین.
- لەم ڕووەوە لە هەڵبژاردنی داهاتوودا بە ئامانجەکانمان دەگەین و کۆماری دیموکراتیک لە ناوچەکان دادەمەزرێنین.
- بەم شێوەیە نوێنەرەکانی کە لەلایەن حکومەتەوە دەستنیشان، و گوێ بە ئیرادەی گەلی کورد نادەن لادەدەین.
- بە خەباتی ئازادی ژنان سەردەکەوین.
- بە بردنەوەی کۆمەڵێک شارەوانی نوێ کۆتایی دەهێنین بە هاوپەیمانی فاشیستی ئاکەپە و مەهەپە لە کوردستان.
-لە هەموو بەڕێوەبەرایەتییەکانی تورکیادا جێگەی خۆمان دەگرین، بە تێگەیشتن لە بەڕێوەبەرایەتی خۆجێهی لە ناو شارەوانییە دیموکراتییەکاندا بە شێوەیەکی سەربەخۆ وەڵامێکی زۆر توند دەدەینەوە.
مەهمەت ڕوشتی تریاکی، بەرپرسی کارگێڕی شارەوانی و یاریدەدەری هاوسەرۆکی گشتی HEDEP، سەبارەت بە ئامانجی ئەم کۆنفرانسە بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند کە دەیانەوێت سەرۆکایەتی شارەوانییەکانی ڕابردوو بەدەستبهێننەوە.
گوتیشی "رۆژی 31ی ئازاری 2024 هەڵبژاردنی شارەوانییەکان ئەنجام دەدرێن. ئامانجی سەرەکیمان ئەوە بوو کە کەموکورتییەکانمان لەگەڵ ئەم کۆنفرانسە دەستنیشان بکەین و ئەو شاردارانە بگەڕێنینەوە کە لەدەستمان چوون. گەلەکەمان داوای ئەمەی لێکردین. و ئێمەش ئەم داوایەی گەل جێبەجێ دەکەین."
تریاکی تیشکی خستە سەر هاوپەیمانییەکان و گوتی کورد دەرگاکانی بەڕووی هاوپەیمانیدا داناخات.
"گەلەکەمان دژی هاوپەیمانی نییە، بەڵام دەڵێن ئەگەر هاوپەیمانی بکەن، پێویستە کراوە بێت نەک لە پشت دەرگا داخراوەکانەوە، ئێمە نیگەرانییەکانی گەلەکەمان لادەبەین".